كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لە كۆمەڵەی گۆران تایبەت بە بەرهەمهێنانی پەتاتە كرد

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە سەرۆك و دەستەی كۆمەڵەی گۆرانی كشتوكاڵی تایبەت بە پەتاتە كرد، لە دیدارەكەدا سەرەتا ئاماژە بەو كۆمەڵەیە كرا كە لەلایەن ژمارەیەك جووتیاری لێهاتوو و كارامەی بواری بەرهەمی پەتاتە بەم نزیكانە دامەزراوە و جەخت لەسەر ئامانج و چالاكییەكانی كرایەوە، شاندی كۆمەڵەكە چەند داخوازی و پێشنیارێكیان خستەبەردەم وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تایبەت بە برەودان بەم بەرهەمە كە لەئێستادا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە بەتایبەتیش دوای ئەوەی وەزارەت بەپێی بەرنامەو پلانی خۆی بایەخ و گرنگیی بەرچاوی پێداوە، ئەمەش وایكردووە جووتیاران لەم دوو سێ ساڵەی دواییدا بە تەواویی روویان لە چاندنی كردووەو ئاستی بەرهەمهێنانیش پێداویستیی ناوخۆی تێپەڕاندووە و هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە خوددابینكاری و تەنانەت چەندین تەنیش لە بەرهەمی پەتاتە رەوانەی وڵاتانی دەرەوە كراوە، ئەمە وێڕای ئەوەی كە هەندێ كارگەی بەهەمهێنانی چبسیش پشت بە پەتاتەی خۆماڵی دەبەستن، لەلای خۆشییەوە عەبدولستار مەجید وێڕای دەستخۆشی لە كۆمەڵەكە دووپاتی كردەوە كە وەزارەت هەردەم پاڵپشت بووە بۆ جووتیاران تاكو زیاتر گرنگیی بە چاندنی پەتاتە بدەن و ئاماژەی بە جێبەجێكردنی هەندێ لە داخوازییەكانیان كرد بەپێی توانا وەك هەماهەنگی كردن لەگەڵ كۆمەڵەكەو دۆزینەوەی بازاڕ بۆ ساخكردنەوە، هەروەها ساردخانە بۆ پاراستنی بەرهەمی زیاد تاكو لە وەرزی دیكەدا بخرێتە بازاڕەوە، كۆمەڵەی گۆرانی كشتوكاڵی تایبەت بە پەتاتە هەڵسەنگاندن و بایەخدانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویان بە كۆمەڵەكە زۆر بەرزنرخاند.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 05/10/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 5710 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department