كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕی نزیكەی 61 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی جێبەجێكردنی پڕۆژەو ستراتیژییەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری دەكات

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران باس لە پاڵپشتی كردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان كرا لە بواری كەرتی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێز عوسمان شوانی سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی ئابووری لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی هەر یەك لە ئەدهەم كەریم دەروێش بەڕێوەبەری گشتی لقی بانكی ناوەندیی هەولێر و عەبدولقادر عوسمان قادر بەڕێوەبەری گشتی بانكە سپۆڕییەكان و ژمارەیەك لە خاوەن پڕۆژەكانی ستراتیژیی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری كە پڕۆژەكانی شیرنەمەنی و ماسی و بەخێوكردنی وشترمەل و ساردخانەو تەواوكەری لە گەرمیان، باس لەو پڕۆژە ستراتیژیانە كرا كە بەنیازە جێبەجێ بكرێن یان فراوان بكرێن و پێویستیان بە پاڵپشتی دارایی هەیە كە كۆی گشتیی تێچوویان نزیكەی 61ملیۆن دۆلارە، كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە لەسەر جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژانە كە كاریگەرییان هەیە لە هاندانی بەرهەمی خۆماڵی و دانانی سنوور بۆ هاوردەكردن و دەستەبەركردنی دراوی نیشتمانی و دابینكردنی هەلی كار بۆ بێكاران بە تایبەتیش دەرچووانی كۆلیژو پەیمانگا كشتوكاڵییەكان، ئەمەش وەك هەنگاوێكە بۆ بەهێزكردنی ئابووری كە پشت بە كەرتی كشتوكاڵ ببەستێت، دوای گفتوگۆی تێروتەسەل بڕیاردرا كۆبوونەوە لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكان بكرێت و شێوەو جۆر و سوودی ئابووریی و تێچووی پڕۆژەكان بخرێتەڕوو، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و زانینی ئەو بڕە پاڵپشتییەی كە یان لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە یان لە بانكە ئەهلییەكانەوە وەك قەرز پێشكەشیان بكرێت، لەگەڵ وەرگرتنی گەڕەنتی كە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكەن و دواتر گەڕاندنەوەی قیستی قەرزەكان لە كاتی دیاریكراودا، وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر پاڵپشتیكردنی راستەوخۆی دامەزراندنی (18) پڕۆژەی ساردخانە لە پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە كۆبوونەوەیەكی فراوان بكرێت بۆ دەركردنی رێنمایی ئیستیسنائی بۆ پێدانی ئەو قەرزەو دواتر بۆ ئەنجومەنی ئابووریی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرز بكرێتەوە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی پێویست بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/07/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 793 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department