كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
لە دەست پێشخەرییەكدا كۆمپانیای ( تاقە) فاكسینی پێویست بۆ كوتانی ئاژەڵان دابین دەكات

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رەزامەندیی دا لەسەر دەستپێشخەرییەكی خۆبەخشانەی كۆمپانیای ( تاقە) كە لە بواری نەوت كاردەكات، تایبەت بە هاوكاریكردنی وەزارەت لەڕووی دابینكردنی ڤاكسین بۆ كوتانی ئاژەڵان دژی نەخۆشییەكانی تەبەقەو دەردەمەڕ كە لە پارێزگای دهۆك سەریان هەڵداوە، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشیی لە كۆمپانیای ناوبراو كردو هیوای خواست لەو قەیرانە داراییەی ئێستای هەرێمی كوردستان كۆمپانیای دیكەو خەڵكی خێرخواز چاو لەو كۆمپانیایە بكات و خزمەت بە هاووڵاتیان و ئابووریی هەرێم بكەن، ئەم دەست پێشخەرییەش لە میانی كۆبوونەوەیەكدا خرایە ڕوو كە لە دیوانی وەزارەت لە نێوان ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و ئەنوەر دۆڵەمەڕی و خاتوو ئیما سپینس لە كۆمپانیای (تاقە) بەڕێوەچوو، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا كۆمپانیای ناوبراو ئامادەیی خۆی دووپاتكردەوە كە هەردوو فاكسینی نەخۆشیی تەبەقە (FMD)و فاكسینی دەردەمەڕ(PPR) دابین بكات دوای پەیوەندیكردن بە بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەریی دهۆك، شایانی باسە كۆمپانیای ( تاقە) لە دەڤەری ئەتروش لە بواری نەوت كاردەكات، بەڵام وەك خۆبەخشێك ئەو دەستپێشخەرییەی پێشكەش بە وەزارەت كردووە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/06/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1593 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department