بە هاوكاری و هەماهەنگیی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشداریی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی تایبەت بە بەرهەمی كشتوكاڵیی سروشتی و ئۆرگانی كرد كە لە شاری دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی بۆ ماوەی 3 رۆژ لە 11 تاكو 13ی مانگی كانونی یەكەم سازكرا، دكتۆر ئەنوەر ئەحمەد ئیبراهیم راوێژكاری وەزارەت و بەشداربوو لە پێشانگاكە رایگەیاند: (171) كۆمپانیا و لایەن و رێكخراو لە (50) وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەشدارییان لەو پێشانگایەدا كرد، هەروەها گوتی: ئەو بەرهەمانەی كە خرابوونەڕوو بریتی بوون لە( هەنارو سركەی هەنارو باوی و هەنگوینی شاخ و سماق و زەیتوون)، روونیشی كردەوە كە مەبەست لەم بەشداریكردنەی هەرێمی كوردستانیش ناساندنی ئەم بەرهەمە سروشتیانە بوو بە جیهانی دەرەوەو رەخساندنی هەلی بازاڕی نێودەوڵەتی بۆ ئەم بەرهەمانە بە تایبەتیش وڵاتانی كەنداوی عەرەبی كە زۆر سەرنج و گرنگیی تایبەتیان هەیە بۆ ئەم بەرهەمانە، دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گەشبینە و لە هەوڵەكانی بەردەدەوامە كە هەرێمی كوردستان بخاتە سەر نەخشەی جیهانی بۆ بەرهەمی سروشتی و ئۆرگانی، شایانی باسە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان ئەندامە لە فراكسیۆنی نێودەوڵەتی بزووتنەوەی كشتوكاڵیی ئۆرگانی.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی