كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:49 AM
وەزارەتی کشتوکاڵ هەڵمەتێکی نۆێی ڕاگەیاند

هەڵمەتی شوشتنی ئاژەڵ و رشاندنی شوێنی ئاژەڵەكان دژ بە ڤایرۆسی تای خوێن بەربون دەستی پێكرد، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش دەڵێت: ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی تای خوێن بەربون تۆمارنەكراوە، بۆر ێگری لە سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشیە دەستمان بە هەڵمەتەكە كردووە. ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە گوندی باغەمرەی شەهاب لە دەشتی هەولێر هەڵمەتی شوشتنی ئاژەڵ و رشاندنی گوندەكانێ بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسی خوێن بەربوون دەسپێكرد. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن وتی " ئەو هەڵمەتە بۆ رێگریكردنە لە نەخۆشییەكی كوشندە كە پێی دەوترێت تای خوێن بەربوون، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی 430 ملیۆن دیناری تەرخانكردوە بۆ كڕینی دەرمان و ئەو پێداویستیانەێ لەو هەڵمەتەدا بەكاردەهێنرێن". وەزیری كشتوكاڵ وێرای دەستخۆشی کردن لە ستافی تایبەتی هەڵمەتەكە، ئاماژەی بەوەكرد: هەڵمەتەكە لە ئەمڕۆوە لەسەرتاسەری كوردستان دەستی پێكردووە، هەرچەندە ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشیە لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە، لە ساڵی رابردودا ئەو نەخۆشیە هەبووە و هەندێك حاڵەت تۆماركراون، ئەو هەڵمەتە بۆ رێگریكردنە لە سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشیە، كە نەخۆشیەكە لە ئاژەڵدا دروست دەبێت و بەهۆی قڕنەیەكەوە دەگوزارێتەوە بۆ مرۆڤ كە نەخۆشییەكی كوشندەیە. باسی لەوەشكرد، تیمەكان لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێدەكرێت، كە بریتیە لە رشاندنی گەوڕ و شوێنی مانەوەی ئاژەڵەكان و شوشتنی ئاژەڵەكان بە دەرمانێكی تایبەت لەگەڵ كوتانی ئاژەڵەكان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/09/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 148 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department