كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ بەرپرسانی یەكە ئیداریەكانی ناحیەی شوان كۆبوەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە 10/10/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەرپرسانی یەكە ئیداریەكانی ناحیەی شوان كۆبوەوە، كە پێكهاتبوون لە فائیز عەبدولسەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی شوان، بەهجەد واحید، بەرێوەبەری ناحیەكەو چەند بەرێوەبەرێك. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، شاندی ناحیەی شوان لەرێگەی سێ یاداشتەوە داواكاریەكانی ناحیەكەیان پێشكەش بەوەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرد. پاشان یەكە یەكە داواكاریەكان گفتوگۆیان لەسەركرا، تایبەت بە بەنداوی شیوەسور، باس لەچۆنیەتی بایەخپێدان و پاراستنی بەنداوەكە كرا. سەبارەت بە نەبوونی باڵەخانە بۆ بەرێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری ناحیەكە، وەزیری كشتوكاڵ بەڵێنی دابینكردنی شوێنی گونجاوی پێدان. هەرچی تایبەت بە دابینكردنی دەرمان و كەل و پەلی پێویست بۆ تیمە مەیدانیەكانی رشاندن و شوشتنی ئاژەڵەكان بوو، داوایان كردبوو، لەماوەی دەست بەكاربوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەپێی پێویست دەرمان و كەل و پەل و ئۆتۆمبێل دابینكراوە و بەردەوامبن، لایخۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ دڵناییدا لەبەردەوامبوون. ئەمە و چەند داواكاریەكی تری ناحیەكە گفتوگۆیان لەسەركرا بەمەبەستی بایەخدان بە جوتیاران و خاوەن ئاژەڵەكانی گوندەكانی سنوری ناحیەی شوان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/10/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 148 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department