كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی راگری نوێی كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین دەكات

بە مەبەستی پێشكەشكردنی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەست بەكاربوونی دكتۆر كاوە عەلی وەك راگری نوێی كۆلیژی كشتوكاڵی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی راگریەتی كۆلیژی ناوبراوی كرد، سەرەتا بەم بۆنەیەوە چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەش بە دكتۆر كاوە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە پۆستە تازەكەی و بەردەوامبوونی لە رایی كردنی ئیش و كارەكان بۆ زیاتر پێگەیاندنی كادیری بەتوانای كشتوكاڵی كە خزمەتی ئەم سێكتەرە گرنگە بكات، لە هەمان كاتدا دەستخۆشی لە پرۆفیسۆر سەردار یاسین سەرداری راگری پێشووی كۆلیژەكە كرد كە توانیویەتی لە ماوەی رابردوودا خزمەت بكات و هەماهەنگی و هاوكاریی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەهێز بكات، لە تەوەرێكی دیكەدا ئاماژە بە پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان وەزارەت و كۆلیژی كشتوكاڵ كرد لە هەموو روویەكەوە بە تایبەتیش لە رووی رێنمایی و توێژینەوەی كشتوكاڵیدا، لەم بارەوە جەخت لەوە كرایەوە كە لەم مانگەدا یاداشتنامەیەكی هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو خوێندنی باڵاو لێكۆلینەوەی زانستی واژۆ دەكرێت كە چەندین بڕگەی گرنگی تێدایە، لەوانە سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی توێژینەوە و رێنمایی لەلایەن مامۆستاو پسپۆڕەكانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵ و گواستنەوەی زانیاری و ئەنجامەكان بۆ جووتیاران و قوتابیان تاكو خزمەت بە بواری پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ بكات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/12/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 754 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department