ئەمرۆ پێنج شەممە 3/10/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ كۆمەڵەی كارمەندانی ڤێتەرنەری كوردستان كۆبووەوە، گفتوگۆ كرا لەسەر كێشەوگرفتەكانیان و دابینكردنی كەل و پەلی خۆپارێزی تیمە مەیدانیەكان. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە شاندی میوان پیرۆزبای دەست بەكار بوونیان ئاراستەی بێگەرد تاڵەبانی كرد وەك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پشتیوانیان بۆ سیاسەتی ئێستای وەزارەت دووپاتكردەوە بەمەبەستی بەخزمەتكردنی جوتیاران. پاشان راپۆرتێكی وردیان لەسەر داواكاریەكانیان و كێشەو گرفتەكانیان لەكاتی كاركردن ئاراستەی وەزیر كرد و خاڵ بەخاڵیش گفتوگۆیان لەسەر كرد، هەر لە دەرماڵەی مەترسی و دابینكردنی كەل و پەلی خۆپارێزی تیمەمەیدانیەكان و بەشداریكردنی خولی راهێنان لەناوخۆو دەرەوە بەپێی پێویستی و پسپۆریەكان، هەروەها جیاوازی نەكردن لەگەڵ فەرمانبەرانی تر و دیاریكردنی ئەرك و بەرپرسیاريەتی لە پەیكەری ئیداری وەزارەت. لەكاتی گفتوگۆیەكە بێگەرد تاڵەبانی، پشتگری داواكاریەكانی كردن و وتی :لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان و دەسەڵاتی وەزیری كشتوكاڵ داواكاریەكان جێبەجێ دەكەین وەك كارمەندی ناوەند، هەروەها تایبەت بەو داواكاریانەی لەدەسەڵاتی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە پشتگیریتان دەكەم و نوێنەرتانم بۆ ئەوەی مافەكانتان دەستەبەربكرێت. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، باسی لە رێكخستنەوەی پەیكەری ئیدارەی وەزارەتەكەی كرد، بەمەبەستی دیاریكردنی ئەرك و دەسەڵات بۆ سەرجەم ئەو توێژانەی مووچە خۆری وەزارەتی كشتوكاڵن، ئەمەش لەپێناو خزمەتكردنی خاوەن كارەكانی پەیوەست بە وەزارەت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی