كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا.. بڕیار و راسپاردەی گرنك بۆ چەندین بابەت دەست نیشانكران

بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەت بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگاكان و راوێژكاران كۆبوونەوەی ژمارە(3) ی ساڵی 2015 ی خۆی گرێدا، لەپێشەكیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كورتە باسێكی دەربارەی سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان خستەڕوو و بە تایبەتیش دەست بەكاربوونی هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی و گەرمیان و هیوای سەركەوتنی لە ئەركە تازەكانی بۆ خواستن و ستایشی رۆڵی بەڕێوەبەرانی گشتیی پێشووی كرد كە بە هەموو دڵسۆزییەك ئەركەكانی خۆیان لەم ماوەیەی رابردوودا ئەنجام داوە، ئینجا باس لە یەكەیەكە خاڵەكانی كۆبوونەوەكە كرا، سەرەتا ئاماژە بە خاڵی یەكەم كرا كە بریتی بوو لە ئەنجامدانی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی دارستان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی ئاگركەوتنەوە، كۆبوونەوە دووپاتی كردەوە كە لەبەر ئەوەی تا ئێستا بودجەیەك بۆ ئەم مەبەستە تەرخان نەكراوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بڕیاردرا هەڵمەتێكی نیشتمانیی فراوان لە هەموو دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەت لەسەر ئاستی پارێزگاو قەزا و ناحیەكان ئەنجام بدرێت لە گەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەفتەی داهاتووش دەست پێ دەكات. خاڵی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پێوەری هەڵسەنگاندن و دانانی بەڕێوەبەر و سەرۆك بەش و هۆبەكان، دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل سەبارەت بە بڕگەكان و ئاڵوگۆڕكردنی راوبۆچوونەكان بڕیاردرا ئەو بۆچوونانەی كە پەسەندكران دابڕێژرێنەوەو رەزامەندی لەسەر بدرێت، ئەم سیستەمەش بۆ یەكەم جارە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە پەیڕەو دەكرێت، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە پۆلێنكردنی ئەو وڵاتانە كرا كە نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندەیان تێدایە بۆ هاوردەكردنی گۆشتی مریشك، بڕیاردرا بەروبوومی مریشك لەو وڵاتانەی نەخۆشییەكەیان هەیە هاوردە نەكرێن تا رێكخراوی جیهانی تەندروستیی ئاژەڵی راپۆرتی خۆی لەسەر سەلامەتیی ئەم بابەتە رادەگەیەنێت، وێڕای ئەمەش كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە لەسەر بەرزبوونەوەی بەروبوومەكانی پەلەوەڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرانی گشتیی كشتوكاڵ لە پارێزگاو بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان كۆبوونەوە لەگەڵ خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەڕو كۆمەڵەی پەلەوەڕەكان بكەن بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دانانی سنوورێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكان، لەگەڵ هاوردەكردنی مریشك و بەروبوومەكانی لەو وڵاتانەی كە نەخۆشییان تێدا نییە بە پێی پێداویستیی هەر پارێزگایەك. دوا خاڵی كۆبوونەوەكە كە بریتی بوو لە پڕۆژەی كشتوكاڵی و لێدانی بیر لە لایەن جووتیارانەوە، ئاماژە بەوە كرا كە ئەو رێنماییەی كە لە وەزارەت لە سەرەتای 2015 هەمواركراوەو لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستانیش بڵاوبۆتەوە، بنێردرێ بۆ شارەزایان تاكو پێشنیارو بۆچوونەكانیان بەهەند وەربگیرێت و دواتر گەڵاڵە بكرێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هەمواربكرێتەوە، ئەمەو لە كۆبوونەوەكەدا چەندین خاڵی دیكەی كارگێڕی و دارایی قسەو باسیان دەربارەكراو رێكارو راسپاردەی تایبەتیان دەربارە خرایەڕوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 778 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department