كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:49 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ پێداچوونەوە بەرێنماییەكاندا دەكات

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی راگەیاند، پێداچوونەوە بە رێنماییە بەرکارەكاندا دەكات بەمەبەستی ئاسانكاریكردن و نەهێشتنی لەمپەرەكانی بەردەم بەشداریی کردنی كەرتی تایبەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبرهێنان بەتایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ دا. ئەمرۆ یەك شەممە 8/9/2019، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمەڵەی بارزگانەكانی پێداویستی كشتوكاڵ كۆبووەوە. لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەكە سەرنج و پێشنیاریان لەسەر بەرێوەچوونی كارەكانیان خستە ڕوو، هەروەها داوایان كرد وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان رۆتینیاتی بەردەم وەبەرهێن و وەبەرهێنان نەهێڵێت. لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: پێداچونەوە بە رێنماییەكاندا دەكات بۆ ئەوەی لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان ئاسانكاریی بۆ كەرتی تایبەت بكرێت لە بووژانەوەی زیاتری كەرتی كشتوكاڵ و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و ئاو. وەزیری كشتوكاڵ بەڵێنیشی پێدان كە لەچوار چێوەی دەسەڵاتی وەزیری كشتوكاڵ رۆتینیاتی بەردەمیان ناهێلێت و بە هەماهەنگیش لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان کار دەکات لە پێناو ئاسانكاریی زیاتر بۆ كەرتی تایبەت و هەرچی زیاتری بەشداریی ئەو کەرتە لە گەشەپێدانی کشتوکاڵ و زیاد کردنی بەرهەمی خۆماڵی. هەروەک دووپاتیشی كردەوە، كە دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم كۆمپانیا مۆڵەت پێدراوەكان دەرەخسێنن و لەمەودوا هەمووان بەیەک چاو سەیردەكرێن و دەرفەت و هەلی یەکسانیان بۆ دەرەخسێنرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/09/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 126 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department