بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد كە لە ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان و بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی هەولێر و جێگری قایمقام و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆ پێكهاتبوو ، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و كشتوكاڵی هەولێر ئامادەی بوون تەوەری سەرەكیی بریتی بوو لە چۆنێتیی پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی ، لەم بارەوە بڕیاردرا كە هەر بەروبوومێك لیژنەی وەزارەت لەكاتی هاتنە ژوورەوە لە كاتی پێگەیشتن باجی لەسەر داناوە و لە بازگەكاندا تێدەپەڕێ ئەگەر باجی نەدابێت، ئەوا نووسینگەی عەلوەكە غەرامە دەكرێت و بۆ ماوەیەك دادەخرێت و بارەكەش دەستی بەسەردا دەگیرێت تا ئەو كاتەی باجەكەی لێدەسەنرێت، هاوكات لیژنەیەكی هاوبەش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕ لە چاودێریی بازرگانی و كشتوكاڵ و قایمقامییەت بۆ ئەو لۆری و بارهەڵگرانە پێكدێت كە بەروبوومی بێ باج دراو لە شەقام و لاكۆڵانەكان دەگێڕن و سەرپێچی ئەم بڕیارە دەكەن، وەزارەتیش لیژنەیەكی تایبەت بۆ ناو گومرگ و دەرەوەو سەر جادەو كۆڵانەكان پێكدێنێت، هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە رێگەی كانی بزرە كۆنتڕۆڵ بكرێت بۆ رێگەگرتن لە هاتنەژوورەوەی بەروبوومی قاچاغ و دوور لە چاوی لیژنەی باجوەرگر ئەولیژنەیەش لە فەرمانبەرێكی كشتوكاڵی وەزارەت و كارمەندێكی كەرەنتینە و پۆلیس پێكدێت، ئەو هەموو رێكارو رێوشوێنانە بۆ پاراستنی بەروبوومی خۆماڵیی جووتیارانە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمەكانیان تاكو هەم ئەوان سوودمەندبن و تووشی زیاد نەبن هەمیش بەروبوومی خۆماڵی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ساغ بكرێتەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی