كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا: بڕیاردرا هەر جووتیارێك گرێبەستی هەبێت و ئامێری پایل بۆ بیرلێدان بەكاربهێنێت زەویەكەی لێ وەردەگیرێتەوە

بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەت بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگاكان و راوێژكاران كۆبوونەوەی ژمارە(5) ی ساڵی 2015 ی خۆی گرێدا، ئەجیندای كۆبوونەوەكە چەندین تەوەرو بڕگەی لەخۆ گرتبوو، لەوانە بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی هاوردەكردنی بەرهەمی سەوزەو میوەی جۆراوجۆر بۆ هەرێمی كوردستان ، چەند رێنماییەك دەرچوو لەوانە ئەو بەرهەمە هاوردانە دەبێت لە دەرەوەی سنوورەوە بێن یان لەرێی بازگەو فڕۆكەخانەكان، تەنیا كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان و نووسینگەكانی خاوەن عەلوە كە تۆماركراون بۆیان هەیە هاوردە بكەن ، هەروەها مۆڵەتیان هەبێت لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و رێگەپێدانیان هەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، هەروەها پابەندبن بە كاتی دانانی باج لە وەرزی بەرهەم هێنان، لەگەڵ هەبوونی بڕوانامەی تەندروستی و سەلامەتیی نەخۆشییەكان، خاڵێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كێشەی درێژكردنەوەی مۆڵەتی سەرەتایی پڕۆژەكان، كۆبوونەوەكە بە چاكی زانی ئەو پڕۆژانە پۆلێن بكرێن لەسەر بنەمای خاوەنەكانیان كە زەویان وەرگرتووە بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژەكان و تا ئێستا تەواونەكراون، هەندێكیشیان چەند قۆناغێكیان جێبەجێكردووە و قەرزی كشتوكاڵییان وەرگرتووە، بڕیاردرا لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوون پێكبێت تا لەگەڵ ئەو خاوەن پڕۆژانە دابنیشن و دیراسەیەك ئامادەبكەن بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو دوو بابەتە، بڕیاریشدرا كە لەمەودوا هەر پڕۆژەیەك جێبەجێ بكرێت پێویستە لەسەر ئەركی خۆی بێت بێ ئەوەی چاوەڕوانی قەرزی كشتوكاڵ بكات كە لەئێستادا لەبەر قەیرانی دارایی وەستاوە، خاڵێكی دیكەی كۆبووەنەوەكە بریتی بوو لە جەختكردنەوە لە پەلەكردن لە تەندەری بەبازاڕكردنی مریشك و كڕینی ئالیك بۆ ئاژەڵان، بۆیە دەبێت هاوردەكردنی پەلەوەڕ یەكبخرێت بە پێی پێداویستیی هەر پارێزگایەك و سەرۆكی لیژنەی پارێزگاكان هەر دوو مانگ جارێك كۆبوونەوەیەك لە وەزارەت سازبكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پێداویستییانە، لەگەڵ بەمەركەزی كردنی پرۆسەی تەندەركردنی دەرمان و فاكسین. دەربارەی تێكەڵكردنی تاقیگەی ڤێتێرنەری و رووەكی و پەرەپێدانیان، كۆبوونەوەكە دووپاتی كردەوە كە پێویستە زیاتر قسەو گفتوگۆی لەسەر بكرێت، خاڵێكی دیكە پەیوەست بوو بە بازاڕكردنی بەرهەمی( هەنار و سێوو ترێ) ئاماژە بەوە كرا كە پاڵپشتییەكە لە شێوەی گواستنەوەبێت لەنێو پارێزگاكان بێت، یان لە كێڵگەوە بۆ عەلوە لە سنووری یەك پارێزگادا، دەربارەی گۆڕینی هۆبەی ڤێتێرنەری هەڵەبجە بۆ ئاستی بەڕێوەبەرایەتی، كۆبوونەوە بڕیاریدا نووسراوێك بكرێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دانانی بەڕێوەبەرێكی گشتیی كشتوكاڵ بۆ پارێزگاكە لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەیەك لەسەر ئاستی وەزارەت بۆ دیراسەكردنی توانای كردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و هۆبانەی سەر بە كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری و ئاودێرین، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە پێی رێنمایی (1) ی ساڵی 2015 هەر ئامێرێكی پایل كە كاربكات دەستی بەسەردا دەگیرێت ، جگە لەمەش ئەنجومەن بڕیاری دا (گرێبەست) یان یان (بڕیاری دابەشكردن) ی ئەو جووتیارەی كە بە ئامێری پایل بیرلێدەدات هەڵبوەشێتەوەو زەویەكەشی لێ وەردەگیرێتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/08/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 629 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department