كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:49 AM
وەزیرى کشتوکاڵ هەوڵى درێژکردنەوەى ماوەى دانەوەى قەرزە کشتوکاڵییەکان دەدات

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم ئاشکرای کرد نووسراویان ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى کردووە بۆ ئەوەى ماوەى دانەوەى قەرزە کشتوکاڵییەکانى سەر جووتیاران درێژ بکرێتەوە، تاکو جووتیاران لە ماوەیەکى درێژتردا و ئاسانتر بتوانن قەرزە کشتوکاڵییەکان بدەنەوە و زۆرترین سوود لەو قەرزە وەربگرن کە ساڵانى رابردوو لە حکومەتى هەرێم وەریانگرتووە. خاتوو بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم لە میانى پێشوازى کردنى لە وەفدێکى کۆمەڵەى گەشەپێدانى خانووە پلاستیکییەکان دا، ئەمڕۆ (٣-٩-٢٠١٩) رایشیگەیاند: هەوڵ و وتوێژەکانى بەردەوامە لە پێناو کەمکردنەوەى نرخى کارەباى کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەتایبەتیش پرۆژە وەبەرهێنە کشتوکاڵییەکان لە هەرێم و لە داهاتووى نزیکدا لە ئەنجامى ئەو هەوڵانە ئاگادارییان دەکات. هەوەک ئاماژەى بۆ کۆششەکانى وەزارەتەکەى کرد بۆ دابین کردنى وزەى کارەبا بۆ ژمارەیەکى زۆرى پرۆژەى کشتوکاڵى لە رێى سۆلار پەناڵى تایبەت بە بەرهەمهێنانى کارەبا بە سوود وەرگرتن لە وزەى خۆر وەک چارەسەرێکى گونجاو بۆ کێشەى بران و نەبوونى کارەبا. وەفدى کۆمەڵەى گەشەپێدانى خانووە پلاستیکییەکان قەڵغانى رێزلێنانى کۆمەڵەکەیان پێشکەشى وەزیرى کشتوکاڵ کردو لە پرۆژەیەکى نووسراودا بارى سەرنجى خۆیان سەبارەت بە چۆنییەتى گەشەپێدانى بەرهەمى کشتوکاڵى خستە بەردەست وەزیرى کشتوکاڵ و بە زارەکیش هەندێک روونکردنەوەى پێویستیان لەبارەى پرۆژەکەیان خستە روو. وەزیرى کشتوکاڵ سوپاسى کارەکانیان و پرۆژە و خەمخۆرى کۆمەڵەکەى کرد و هیواى خواست بە هیممەت و بەشدارى هەمووان بتوانن سەردەمێکى نوێى کەرتى کشتوکاڵ بهێننە ئارا لە کوردستان دا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/09/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 101 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department