كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و ئەردەن خوازیارە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی كشتوكاڵ لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژۆبكرێت

لە دیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بڕۆنۆ ساكۆمان باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و ئەردەن و شاندێكی یاوەری كە لەجان فلیب راوێژكاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەكە و خزر سوبێحات بەرپرسی بەشی بازرگانی و پەیوەندییەكان پێكهاتبوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی لە دیوانی وەزارەت، سەرەتا باس لە ئامانجی سەردانی شاندەكە كرا، لەم بارەوە باڵیۆزی كەنەدا روونی كردەوە كە وڵاتەكەی پەیوەندییەكی ئەرێنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، بە تایبەتیش كە ئەندامە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، لەم رووەوە یارمەتی سەربازی و لۆجیستی پێشكەش بە هێزەكانی پێشمەرگە كردووەو هیوای خواست كە ئەم پەیوەندییانە لەسەر ئاستی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو درێژەی هەبێت، وێڕای چەند پڕۆژەیەكی ئاودێری لە پارێزگای دهۆك و هەماهەنگییەكی تەواو لەگەڵ وەزارەت پلاندانای حكومەتی هەرێم، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاس حكومەتی كەنەدای كرد بۆ ئەو یارمەتیانەی پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەی دەكات و جەختی كردەوە كە رووبەڕووبوونەوەی داعش تەنیا ئەركی حكومەتی هەرێم نییە بەڵكو ئەركی سەرشانی هەموو گەلانی جیهانە، ئاماژەشی بەوە كرد كە هیوادارە كە لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی كەنەدا یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن واژۆ بكەن و لە رووەوە بۆ باڵیۆزی كەنەدای روون كردەوە كە وەزارەت پێشتریش لەگەڵ ئێران و بیلاڕووسیاو چیك ئەم جۆرە یاداشتنامەیەی واژۆكردووە، لەلای خۆشیەوە باڵیۆزی كەنەدا جەختی كردەوە كە خۆشحاڵە بە واژۆكردنی ئەم یاداشتنامەیە لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان دوای گفتوگۆكردن و پەیوەندی كردن بە حكومەتە خۆجێیەكانی وڵاتەكەی، ئەمەش بە مەبەستی هاوكاریی كشتوكاڵی و بازرگانی و رێكخستنی كارو چالاكیی كۆمپانیاكان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 577 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department