لەسەر بانگهێشتی كۆمپانیای هەژار نانەكەلی ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت ئامادەی رێوڕەسمی بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵی نانەكەلی بوو كە لە گوندی(سەید عوبێد)ی دەشتی كەندیناوە سازكرا، لەم فیستیڤاڵەدا كە ژمارەیەكی زۆری سەرۆك عەشیرەتەكانی كوردو عەرەب و جەماوەرێكی زۆری هەولێرو مەخمورو كەندیناوە و دەوروبەری ئەو ناوچانە ئامادەبوو، بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتارێكی پێشكەش ئامادەبووان كرد، سەرەتا سوپاسی كۆمپانیای هەژار نانەكەلی و ئامادەكارانی ئەو فیستڤاڵەی كرد بۆ ئەو ئەركە و خزمەتەی بۆ میوانان دابینیان كردبوو، دواتر ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم ناوچەیە دەكەوێتە چوارچێوەی ماددەی(140)ی دەستوور و هیوای خواست كە بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و لە ئایندەیەكی نزیكدا بتوانرێت هەموو خزمەتگوزارییەكانی بۆ دابین بكرێت، ئینجا سەبارەت بە پاڵپشتیكردنی جووتیاران روونی كردەوە كە وەزارەت یاسای پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی پەیڕەو دەكات و لەم رووەوە جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت لە 15ی نیسانەوە تاكو 15ی كانوونی یەكەم باج دەخاتە سەر بەرهەمی هاوردەی سەوزەو میوە لەو وەرزانەی كە بەرهەمەكانی خۆماڵی پێدەگەن، تاكو جووتیاران زیانیان پێ نەگات و بەروبوومەكانیان ساخ بكەنەوە، دەربارەی پارەی گەنمی جووتیارانیش روونی كردەوە كە ئەم بابەتە پەیوەستە بە هەردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق و هەرێمەوە، بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵ لە روانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و بۆ بەرژەوەندیی جووتیاران بەردەوام هەوڵی داوە چ راستەوخۆ لە گەڵ بەغدا یاخود بە بەدواداچوونی بەردەوام تاكو هەرچەند بكرێت ئەم مافەیان بۆ دەستەبەربكرێت، ئەمەو لە وتارەكەیدا ئاماژەی بە چەندین تەوەری دیكەی پەیوەست بە كەرتی كشتوكاڵ كردو هیوای سەركەوتنی بۆ فیستیڤاڵەكە خواست، شایانی باسە هەر لەمیانی ئەم رێورەسمەدا چەندین چالاكی فۆلكلۆری و كەلەپووریی رەسەنی كوردی پێشكەش كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی