كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: هەیكەلبەندییەكی تازەی وەزارەتمان داڕشتووە كە بەم شێوەیە 30%ی هەیكەلبەندیی كۆن كەمكراوەتەوە

لەسەر راسپاردەی لیژنەی چاكسازیی هەیكەلبەندیی كارگێڕیی لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستی كرد بە هەنگاوەكانی بە ئاراستەی كەمكردنەوەو پوختەكردنی هەیكەلبەندیی وەزارەت، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی لە لێدوانێكدا ئەمەی پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند: لە سەرەنجام و دوای دیراسەیەكی ورد هەیكەلبەندییەكی پوخت ئامادەكرا، بە گوتەی ئەو 30%ی هەیكەلبەندیی كۆن كەمكراوەتەوەو 1067 جومگەی وەزارەت لە بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبە بەر ئەو كەمكردنەوەیە كەوتوون، عەبدولستار مەجید لە درێژەی لێدوانەكەیدا زیاتر روونی كردەوە كە بەم هەنگاوەش هەیكەلبەندییەك داڕێژراوە كە هەم لە خزمەتی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودا بێت و هەمیش لە خزمەتی جووتیاران، جەختیشی كردەوە كە جومگەی زیاد لادراوەكە رۆتین كەمدەكاتەوەو جومگەكانی دیكەی وەزارەتیش زیاتر ئەكتیڤ دەبن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 06/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 547 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department