كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە لە داواكارییەكانی جووتیارانی ناحیەی پێباز دەكۆڵێتەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە بەڕێز عەدنان عەلی محەمەد بەڕێوەبرەی ناحیەی پێباز/ باوەنوور لە ئیدارەی گەرمیان بە یاوەریی ژمارەیەك لە كەسایەتیی كۆمەڵایەتی و ئایینی ناوچەكە، لە دیدارەكەدا بەڕێوەبەری ناحیەی پێباز بە ناوی خۆی و دانیشتوانی دەڤەرەكە سوپاسی بێ پایانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد كە جێ پەندجەی دیارە لە خزمەتكردنی رەوشی كشتوكاڵ لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان و هیوای سەركەوتی بۆ خواست و ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئێستادا بە هەوڵ و كۆشش و بەدواداچوونی بەردەوامی بەڕێزیان كەرتی كشتوكاڵ هەنگاوی زۆر بەرچاوی هەڵێناوە، دواتر چەندین داواكاری جووتیاران و دانیشتوانی خستە بەردەم بەڕێزیان تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ و پڕۆژەكانی بەنداوو سامانی ئاژەڵ و ماسی و پشتیوانیكردن لە پڕۆژەكان تاكو ئەو دەڤەرە زیاتر ببووژێتەوە، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڵێنی دا كە بە پێی توانا هاوكاریان بكات و جەختی كردەوە كە بەرپرسیارتیی نیشتمانی وا دەەخوازێت كە زیاتر خزمەتی ئەو ناوچەیە بكرێت چونكە گەرمیان زیاتر لە هەموو ناوچەكانی دیكەی كوردستان كەوتۆتە بەر شاڵاوی ئەنفال و ستەمی رژێمی پێشوو، شاندی میوانیش لەسەر ئەم هەڵوێستە بەرزە سوپاسی جەنابی وەزیری كرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/04/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 471 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department