ئەمرۆ یەك شەممە 8/9/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پێشوازیكرد لە هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوەری. لەدیدارێکدا کە لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوەچوو، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی پیرۆزبایی لە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی کرد بەبۆنەی دەست بەكار بوونی لە پۆستی وەزیری كشتوكاڵ. پاشان هەماهەنگی و پشتگیری پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ سەرخستنی کاروباری وەزارەت و کشەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵی هەرێم دەربڕی. لای خۆیشیەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ سوپاسی پیرۆزبایی و سەردان و پشتگیریەكەیانی كرد و ئاماژەی بەوەشكرد، سود لە سەرنج و پێشنیارەكان وەرگرێت بۆ باشتركردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو. هەردوولا هەماهەنگی نێوانیان بەگرنگ زانی بۆ بوژانەوەی زیاتری كەرتی كشتوكاڵ و پاراستنی سامانی ئاو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی