بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە دكتۆر كاوە عەلی راگری كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین و ژمارەیەك لە مامۆستایانی كۆلیژەكە، لە میانی دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و پلان ئامادەی بوون، بابەتی سەرەكی تایبەت بوو بە هەوڵ و چالاكییەكانی هەڤاڵ ئیسماعیل عەزیز مامۆستای كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەدین هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە ئیدارەی پەلەوەر كە سەرپەرشتیی زانستیی كۆمپانیای(بارێزا)ی مریشكی دایكانە دەكات، هەروەها پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بە دەستهێناوەو لەلایەن هەر دوو كۆمپانیای سكۆتلەندی( ئەڤیاچین) و (رۆس) بە هاوكاریی كۆمپانیای ڤان گروپ رێزی لێنرا ، رێو رەسمی رێزلێنانەكەش لە شاری ئەنتاڵیای توركیا بەڕێوەچوو، ئەم مامۆستایە توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنانی زانستیی پەلەوەر لە رادەی ئاسایی خۆی زیاتر بەدەست بهێنێت، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی لە مامۆستا هەڤاڵ كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواست، بەم بۆنەیەوە بە ئامادەبوونی شاندی میوان خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەش بە مامۆستا هەڤاڵ ئیسماعیل عەزیزكرد.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی