بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دوای دەست لەكاركێشانەوەی لە وەزارەت خواحافیزیی لە فەرمانبەران كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا بە بۆنەی دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرو فەرمانبەرو كارمەندانی وەزارەتدا، سەرەتا سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی كرد كە بەو پەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردنەوە ئەركی سەرشانی خۆیان بەجێهێناوەو سەرەڕای هەموو قەیرانەكانی دارایی و ئیداری و هەلومەرجی سیاسی، هاوكات روونی كردەوە كە لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی رابردوودا كە وەزیر بووە بە هەموو توانایەكییەوە لە خزمەتی جووتیاران و هاووڵاتیاندا بووەو ئەوەی پێیكراوە كردوویەتی لە یارمەتیدان و چارەسەركردنی كێشەكان و بەجێگەیاندنی داواكارییەكان بە هەوڵ و كۆشش و یارمەتیی بەڕێوەبەرەگشتییەكان و فەرمانبەرانی سەردەم دامەزراوەو فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت، هیواشی خواست كە بەردەوام بن لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و جووتیاران و گەشەكردن و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ، لە كۆتاییدا گەردەن ئازادی و خواحافیزیی لە یەكە یەكە ئامادەبووان كرد.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی