كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
ئاڵوگۆڕكردنی زانستی سەردەم و تازەی توێژینەوە لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتدا

لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و توێژینەوە ورێنمایی كشتوكاڵ و ژمارەیەك لە پسپۆڕانی بواری توێژینەوە لەگەڵ سەرۆك و ئەندازیارانی 5 كۆمپانیای توێژینەوەی كشتوكاڵیی كەرتی تایبەت، وێڕای هەماهەنگی و هاوكاری نێوان كەرتی كشتوكاڵ و كەرتی تایبەت بۆ بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و بەردەوامبوونی بڕیاردرا كە لەسەر 3 بوار كاربكرێت، ئەوانیش بواری لۆجیستی و هونەری و پشتبەستن بە چەشنی باشی رووەك، لەم رووەوە هەردوو لا رێككەوتن كە ئەو كۆمپانیایانە وێستگەكانی خۆیان بۆ ستافی وەزارەت و قوتابیانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵ تەرخان بكەن بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونیان و گواستنەوەی زانیاریی نوێ و تەكنەلۆژیای سەردەم، هەروەها هاوكاریكردن لە كاتی ئەنجامدانی رۆژی كێڵگە و بانگهێشتكردنی جووتیاران بۆ ئامادەبوون لەو رۆژەدا، لەبەرامبەریشدا وەزارەت بنكەكانی توێژینەوەی خۆی لە هەولێرو پارێزگاكان بخاتە خزمەت ئەو كۆمپانیانەی كەرتی تایبەت تاكو سوود لە توێژینەوەكان ببینن و لەم بارەوە ئامادەیە كە هەموو ئاسانكارییەك بۆ ئەم مەبەستە دابین بكات، ئەمە بۆ قۆناغی یەكەم بۆ قۆناغی دواتریش بە چاك زانرا كە زنجیرە كۆبوونەوەیەكی دیكە لەگەڵ بنكەكانی توێژینەوەی ئاژەڵی ئەنجام بدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1395 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department