كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: ئاستی هەناردەكردنی بەروبوومی توركیا بۆ كوردستان بەبەراورد لەگەڵ پار زۆر كەمیی كردووە

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند كە ئاستی هەناردەكردنی هەندێ بەروبوومی توركیا ئەم ساڵ لەچاو ساڵی 2014 بەرێژەیەكی بەرچاو بۆ هەرێمی كوردستان كەمی كردووە، دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وتەبێژی وەزارەت روونی كردەوە كە دوای ئەوەی لەرۆژی 16ی ئەم مانگە، شاندێكی وڵاتی توركیا و یەكێتیی هاوردەكاران و گروپەكانی پەلەوەڕ سەردانی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویان كرد لە دیوانی وەزارەت، شاندەكە رایگەیاندبوو كە ئاستی هەناردەكردنی بەروبوومی توركیا لە ساڵی 2015 بۆ هەرێمی كوردستان دابەزیوە لە راپۆرتێكیاندا كە بەم بۆنەیەوە ئامادەیان كردووە ئاماژە بەوە دەكەن كە لە سەرەتای ساڵی 2015 تاكو مانگی تشرینی دووەمی 2015 بەم رێژەیە بەروبوومی كشتوكاڵی دابەزیوە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2014: 1- گوڵەبەڕۆژە 13% 2- گۆشتی سوور و پەلەوەڕ( فرێش و بەستوو) 33% 3- هێلكە 40% وتەبێژی وەزارەت دووپاتیشی كردەوە كە ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە بەروبوومی خۆماڵی لە ساڵی 2015 زیادی كردووە لە بەرامبەر 2014.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1269 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department