لە میانی دیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و دێڤید فلیپس بەڕێوەبەری بەرنامەی بنیادنانی ئاشتی لە زانكۆی كۆڵۆمپی ئەمریكی و شاندێكی یاوەری، سەرەتا باس لە ئامانجی سەردانی ئەم شاندە بۆ وەزارەت و چالاكییەكانی كرا، كە باسیان لەوە كرد كە ئەوان هاتوونەتە كوردستان تاكو راوێژ بدەنە حكومەتی هەرێم لەزۆر بواردا، ئینجا باس لە لە پێداویستییەكانی وەزارەت وچۆنێتیی یارمەتیدان و ئەو تەگەرو ئاستەنگانەی دێتە ڕیی ئیش و كارو بەرنامەكانی كرا، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای ستایشكردنی هەنگاوەكانی ئەم ستافە، كورتەیەكی تایبەت بە رەوشی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان بۆ شاندی میوان باس كردو لەم بارەوە روونی كردەوە كە كوردستان زەوییەكی فراوانی كشتوكاڵیی هەیەو ئاووهەوایەكەشی هاریكارە بۆ بەروبوومە كشتوكاڵییەكان، ئاماژەشی بەوە كرد كە رژێمی بەعس بە درێژایی حوكمڕانیی خۆی بەهەموو شێوەیەك هەوڵی دا ئابووریی كوردستان لەناوبەرێت بە تایبەتیش خاپووركردنی زیاتر لە 4500 گوندی كوردستان وشككردنی سەرچاوەكانی ئاوو و كۆچكردنی زۆردارەكیی لە گوندەكانەوە بۆ شارەكان، دووپاتیشی كردەوە كە لەئێستادا نەخشەرێگامان هەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان و گەڕانەوەی جووتیاران بۆ زێدی خۆیان، ئاماژەشی بەو هەنگاوانە كرد بۆ پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی و گەیشتن بە ئاسایشی خۆراك و ئاو و پشت بەستن بە تەكنەڵۆجیای تازەو شارەزایان گرتویەتییەبەر، سەبارەت بە بواری سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لە ئێستادا 22 بەنداوو هەندێ پۆندی ناوچەییمان لەبواری جێبەجێكردندان، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ جێبەجێ كردنی بەرنامەو پلانی وەزارەت پشت بە قەرزی درێژخایەن دەبەستین لە رێی كۆمپانیا بیانییەكان وڵاتانی دەرەوەدا، سستی و كەمیی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیشی بۆ كەمیی بودجەی تەرخانكراو بۆ وەزارەت گەڕاندەوە كە لەئێستادا 1.8%ی بودجەی كوردستانە و گوتیشی بەردەوام جەخت لەسەر زیادكردنی دەكەینەوە، وڵاتی بیلارووسیاشی بە نموونە هێنایەوە كە بودجەی تەرخانكراوی بۆ كشتوكاڵ 35% ەو داهاتی ساڵانیشی لەم سێكتەرە 65% ە، داواشی لە شاندەكە كرد كە لەمیانی پێدانی راوێژ بە حكومەتی هەرێم رۆڵیان هەبێت لە بواری زیادكردنی بودجەی كشوكاڵ، لە كۆتاییدا رۆڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ هەرێمی كوردستان بەرزنرخاند، بە تایبەتیش لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆیستانی داعش، هیواشی خواست كە وڵاتەكەیان لە رووی كشتوكاڵیشەوە یارمەتیی كوردستان بكەن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی