كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
بە ئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.. كۆمپانیای (K.H) (كوردستان – هۆڵەندا)رۆژی كێڵگەی تایبەت بە پەتاتەی لە گوندی بامەرزێی رۆڤیا سازكرد

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندێكی یاوەری كە لە ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت و كشتوكاڵی دهۆك پێكهاتبوو، هەروەها بە ئامادەبوونی بەڕێزان ژمارەیەك پەرلەمانتارانی كوردستان و نوێنەری پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەلجیكاو پارێزگاری دهۆك و قایمقامەكانی ئاكرێ و بەردەڕەش و شێخان و نوێنەرانی كۆمپانیا بیانییەكان ومامۆستایانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵ و پسپۆڕانی كشتوكاڵی و بەرپرسانی ئیداری و جووتیارانی ناوچەكە، ئەمڕۆ لە گوندی بامەرزێی سەر بە شارەدێی رۆڤیا رێوڕەسمی رۆژی كێڵگە تایبەت بە بەروبوومی پەتاتە لەلایەن كۆمپانیای (K.H) (كوردستان – هۆڵەندا)وە بەڕێوەچوو، عەبدولستار مەجید لەمیانی وتەیەكدا سەرەتا دەستخۆشی لە كۆمپانیای ناوبراو كرد بۆ سازكردنی ئەو رێوڕەسمە و دووپاتی كردەوە كە وەك وەزارەت دوو ئەركمان لەسەر شانە یەكەمیان دابینكردنی ئاسایشی ئاوە لە میانی دروستكردنی بەنداو كە خۆشبەختانە هەندێكیان تەواوبوون وەك شیوەسوور كە لەم رۆژانە كرایەوە و هەندێكی دیكەش لە تەواوبووندان و ژمارەیەكیشیان دیزاینیان بۆ تەواوكراوە، بەڵام لەبەر رەوشی ئابووری و دارایی ئێستای هەرێمی كوردستان و نەبوونی بودجەی پێویست لەم كاتەدا راگیراون و ئاماژەی بە هەوڵی وڵاتانی دراوسێش كرد لە دروستكردنی بەنداو لەسەر ئەو ئاوانەی دێنە كوردستان یان بە گۆڕینی رێڕەوی رووبارەكان، جەختیشی كردەوە كە كشتوكاڵ وەك سێكتەری نەوت بایەخی پێ بدرێت، دووەم ئەركیش دابینكردنی ئاسایشی خۆراكە، لە میانی بووژاندنەوەی كشتوكاڵ و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بە دانانی باج لەسەر هاوردە لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی كە لە ئێستادا پەیڕەوكراوە، سەبارەت بە بەرهەمی پەتاتەش روونی كردەوە كە ئەم پڕۆسەیە لە ساڵی 2008 دەستی پێكرد كە ئەو كاتە تەنیا 1000 تەن بەرهەمی هەبوو، بەڵام بە هەوڵی وەزارەت و كۆمپانیا خۆماڵی و بیانییەكان و جووتیاران توانراوە لە 2014-2015 بگاتە 14000 تەن و ئومێد دەكرێت ئەم ساڵ زیاتریش بێت، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەت بۆ پشتگیریی كردنی بەرهەمی خۆماڵی لەگەڵ كۆمپانیاكان لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بە مەبەستی ساخكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران، داواشی كرد یەكە ئیدارییەكان هاوكاریی فەرمانگەكانی وەزارەت و جووتیاران بكەن بۆ زیاتر بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ، دواتر پارێزگاری دهۆك وتەیەكی خوێندەوەو سوپاسی ماندووبوونی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاووكۆمپانیای ناوبراوی كرد كە بەردەوام لە هەوڵی زیادكردنی بەرهەمدان و دووپاتیشی كردەوە كە وەك ئیدارەی پارێزگا هەمیشە پاڵپشتی جووتیاران دەبن، ئەمەو بەڕێوەبەری كۆمپانیای (K.H) (كوردستان – هۆڵەندا) لە وتەیەكی بەخێرهاتندا دووپاتی كردەوە كە كۆمپانیاكەیان وێڕای بەرهەمهێنانی پەتاتەو گەنم ئەركی دیكەشی جێبەجێ كردووە لەوانە كردنەوەی خوولی راهێنان لە كوردستان و لە هۆڵەندا بۆ جووتیاران، هەروەها دابینكردنی بنەتۆی پەتاتە و هێنانی ئامێری پێشكەوتووی كشتوكاڵی، دواتر خەڵاتی رێزلێنان بە جەنابی وەزیرو پارێزگاری دهۆك و ژمارەیەك لە كارمەندانی كشتوكاڵ و جووتیاران بەخشرا، لە كۆتاییدا وەزیرو پارێزگارو میوانانی ئامادەبوو، سەردانی كێڵگەكانی پەتاتەیان كردو بە جۆرو چەشنەكان ئاشنابوون، شایانی باسە ئەو ناوچەیە 300 هەزار دۆنم زەوی هەیەو ساڵانە 180 هەزاردۆنمی بە گەنم و جۆ دەچێنرێت و 6000 دۆنمیش بە پەتاتە و 2000 دۆنم زەویش بە برنج دادەچێنرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/06/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 724 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department