وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو رایگەیاند: گرنگى کارنامە و پلانەکان لە واقیعى بوون و ئاستى جێبەجێ کردنیان دایە، چونکە خەڵک چاوەڕوانى زۆرى لە حکومەت هەیە، هەمووانیش دەزانین قەیرانى دارایى لە چەند ساڵى رابردوودا بووەتە هۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆرى پرۆژەکان کەڵەکە ببن و جێبەجێکردنیان دواکەوتووە. بۆیە حکومەت بۆ جێبەجێکردنى پلانەکان پێویستى بە میکانیزمى وورد و خێرا هەیە و خەڵکیش چاوى لەوەیە لەسەر ئەرزى واقیع حکومەت دەتوانێت تا چەند پلان و بەرنامەکانى جێبەجێ بکات و لەو رێگەیەوە سوودمەند بکات. ئەم وتەیەى بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە میانى دیدارێکدا هات لەگەڵ وەفدێکى لقى (١١)ى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە سەرۆکایەتى هیوا گەیلانى بەرپرسى لق و ئەندامێتى ژمارەیەک کادیرانى ئەو حیزبە لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، کە بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن بە بۆنەى دەستبەکاربوونى وەزیرى کشتوکاڵ سەردانیان کردبوو. لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ (٢٢/٩/٢٠١٩) لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو، وەفدى میوان وێراى پیرۆزبایى کردن باسیان لە کێشە و گرفتەکانى جووتیاران کرد و پشتیوانى و هاوکارى خۆیان بۆ سەرخستنى کارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ دووپات کردەوە. وەزیرى کشتوکاڵ سوپاسى کردن لە پاى سەردان و پیرۆزبایى و دەربڕینى پشتیوانیەکەیان و دووپاتى کردەوە کە پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و لابردنى لەمپەرەکانى بەردەم گەشەپێدانى ئەو کەرتە وەک ئەرکێکى نیشتمانی و نەوەتەوەیى کارێکى دەستەجەمعییە و پێویستى بە بەشداریی تاک بە تاکى ئەم کۆمەڵگەیە و حیزب و لایەنە سیاسییەکانیش هەیە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی