كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:55 AM
وڵاتی ئەبخازیا خوازیارە لە بواری كشتوكاڵدا وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات

لە دیدارێكی نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ گینادی گاگۆلیا سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەبخازیا و شاندی یاوەری بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوونی وەزارەت، چەندین تەوەر باس و گفتوگۆیان دەربارەكرا، سەرەتا سەرۆكی شاندی میوان روونی كردەوە كە ئەوان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری و بە تایبەتیش لە سێكتەری كشتوكاڵ لە نێوان هەردوولا بەهێزبكەن،لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پوختەیەكی لە پلان و بایەخدانی وەزارەتی دەربارەی كەرتی كشتوكاڵ خستەڕوو، لەم بارەوە جەختی كردەوە كە هەوڵی ئەوە دەدەین حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بنیادنانی ئابوورییەكی پتەو تەنیا پشت بە نەوت نەبەستێت، بەڵكو كشتوكاڵ بڕبڕەی ئابوورییەو دەبێ لەمەولا سیاسەتی ئابووریمان زیاتر بخەینە سەر ئەم كەرتە زیندوو و ستراتیژییە، ئاماژەشی بە هەنگاوەكانی وەزارەت كرد لەرووی پاراستنی بەروبوومی جووتیاران و هاوكاریكردنیان لە هەموو روویەكەوە، خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ شاندی میوان دووپاتكردەوە لە رووی زیاتر هەمەهانگی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و شارەزایی و تەكنەلۆجیای پێشكەوتووی كشتوكاڵی، روونیشی كردەوە كە وەزارەت ئامانجی وەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك وئاوە بۆ هەرێمی كوردستان. سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەبخازیا دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی وێڕای بچووكی رووبەرو كەمیی ژمارەی دانیشتوان، بەڵام لەرووی كشتوكاڵەوە زۆر پێشكەوتووە كە ساڵانە نزیكەی 400 تەن بەروبوومی ترشەمەنی و میوەی جۆراوجۆر و سەوزە بەرهەمدێنێت و هەناردەی رووسیاو دەوڵەتانی دیكە دەكات، بە تایبەتیش كە هاوسنوورە لەگەڵ رووسیاو جیۆرجیا و كەشوهەواكەیشی بۆ كشتوكاڵ زۆر لەبارە، سەرسامیی خۆیشی بۆ ئەو پێشكەوتنە دەربڕی كە هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە بەخۆیەوە دیوە و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/07/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1037 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department