بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی بەڕێوەبەرانی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی كرد، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ بە وەكالەت و ژماریەك لە بەرپرسانی تاقیگەو پلان و كەرەنتینە ئامادەی بوون، بە تێرو تەسەلی باس لە مەسەلەی چۆنێتیی رێكخستنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو كرا بە شێوەیەك كە هەم بەرهەمی ناوخۆ رەچاوبكرێت و هەمیش مەرجە تەندرووستییەكانی تێدا بێت، هاوكات هەڵسەنگاندنێك بۆ كاری ئەو لیژنانە كرا كە سەردانی وڵاتانیان كردووە تایبەت بە هاوردەكارانی گۆشتی سوور، سەبارەت بە كێڵگەكانی پەلەوەریش جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگیكردن و هاوكاریی نێوان ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەر و سەردانی بەردەوامی تیمەكان و راگرتنی باڵانسی نرخی مریشك لە بازاڕدا، چەندین تێبینی و سەرنج و بۆچوون دەربارەی سەرجەم ئەو بابەتانە خرانەڕوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی