بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە بەدواداچوونێكی رووداوی تەقەكردن لە بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لەسەر رێگەگرتن لە لێدانی بیری پایل كە لەلایەن وەزارەتەوە قەدەغەكراوە، روونكردنەوەیەكی دا كە ئەمە دەقەكەیەتی: بەناوی خۆم و وەزارەتەوە بە توندی ئەو دەستدرێژییە نایاساییەی هەندێ لە سەرپێچیكارانی یاسا بە تەقەكردن لە كاروانی ئۆتۆمبیلی بەڕێز( هەڤاڵ جەوهەر) بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا ریسواو شەرمەزار دەكەم، لە لایەن خۆمەوە تەواوی پشتگیریی لە بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا دەكەم كە هاوكاریی وەزارەتی كردووە بۆ جێبەجێ كردنی یاسا و رێگەگرتن لە سەرپێچیكاران و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم كە بە زووترین كات دادگایی ئەنجامدەرانی ئەم دەستدرێژی كردنە بكەن تاكو بەسزای خۆیان بگەن و یاساش لە هەرێمی كوردستان سەروەر بێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی