بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە پێكهێنانی كۆمەڵەی خانووی پلاستیك لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان هەنگاوێكی سەركەوتووە بۆ بایەخدان بە جۆری بەروبوومی سەوزەو میوەو زیادكردنی بڕی بەرهەمهاتوو، ئەمەو لە دیدارێكیدا لەگەڵ كۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیك بە سەرۆكایەتیی دكتۆر هەورامان محەمەد نوری سەرۆكی كۆمەڵەكە و شاندێكی یاوەری بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و بەڕێوەبەری خانووی پلاستیك لە وەزارەت، هیوای خواست لە پارێزگاكانی دیكەش ئەم كۆمەڵانە پێك بهێنرێن و دواتر یەكبگرنەوە لەنێو یەك كۆمەڵەدا، شاندی میوان باسیان لە چالاكییەكانیان كرد بە تایبەتیش دوای بەستنی سێیەم كۆنگرەیان و هەڵبژاردنی دەستەیەكی تازەی كۆمەڵەكە، كە تێیدا دوو پلان گەڵاڵە بوو، یەكێكیان یەك ساڵەو ئەوی دیكەش سێ ساڵەیە، هەروەها وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەلای خۆیەوە جەختی كردەوە كە لە بودجەی هاوكاری(اعانات) بەشێك بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خانووی پلاستیك تەرخان بكرێت، هەروەها هەمەجۆركردنی بەرهەمەكان كە تایبەت نەبێت بە جۆرێكی دیاریكراوی سەوزەو میوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی