بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنان و پەسندكردنی بنەتۆی كردو لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی فاروق عەلی بەڕێوەبەر و فەرمانبەران سەرەتا گوێی لە پوختەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە گرت كە لەم ماوەیەدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پوختەكردن و دابەشكردنی بنەتۆی گەنم و دانەوێڵەو هەڵسەنگاندن و پشكنینی سەوزەو میوە، ئاماژەشی بەو كارگانە كرد كە لە هەولێرو كەلار و دهۆك بۆ پوختەكردنی بنەتۆ دامەزراون، دواتر تاقیگەكانی پشكنینی بنەتۆی بەسەركردەوەو لەلایەن فەرمانبەرانەوە كورتە باسێك دەربارەی چۆنێتیی كاركردن و رایی كردنی كاروباری جووتیاران پێشكەشكرا و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لێكردن و هیوای خواست كە لە ئاییندەدا بە ئامێری پێشكەوتووی زانستی ئیش و كارەكانی تاقیگەكان بەڕێوەبچن، شایانی باسە لەم تاقیگەیانەدا گەنمەكانی جۆری ئەكساد و سیمتۆو ئۆڤانتۆ و هەموو جۆرە بنەتۆیەكی دیكەی سەوزەو میوە پشكنین و هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت. هەر ئەمڕۆ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەری شاندەكەی بەڕێوەبەرانی گشتی ئامادەیی كشتوكاڵی هەولێری بەسەركردەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی سیروان عیزەدین بەڕێوەبەری قوتابخانەكە و ستافی مامۆستایان گوێی لە كورتەیەك گرت تایبەت بە بەڕێوەبردنی دەوامی هاوینە كە لە ئێستادا خولی راهێنان بۆ قوتابیان كراوەتەوە، دواتر باسیان لە كەمو كوڕیی و پێداویستییەكان كرد، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و كۆلیژەكانی كشتوكاڵ و پەیمانگاو ئامادەییە كشتوكاڵییەكان كردو روونی كردەوە كە سەردانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵی هەولێر و سلێمانی كردووەو بەردەوامیش دەبێت لەسەردان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان، دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەت پڕۆژەیەكی ئامادەكردووە و رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو لێكۆڵینەوەی زانستی كردووە تاكو میكانیزمێك بدۆزرێتەوە بۆ بەتینكردنی پەیوەندییەكان و جەختیشی لەوە كردەوە كە وەك وەزارەت ئامادەن هاوكاری ئامادەیی كشتوكاڵی هەولێر بكەن لە رووی دابینكردنی پێداویستییەكان و بەشداری پێكردنی مامۆستایان لە سیمینارو كۆڕە زانستییەكانی وەزارەت، دواتر هۆبەو بەشەكانی ناو ئامادەییەكەی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە مامۆستایان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی