كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی كۆدەبێتەوە كێشەی پەلەوەرو پشكنینی خۆراك لە بازاڕەكاندا بە گرنگییەوە باسیان لێوەكرا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە دكتۆر كاوە عەلی نەقیبی سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەندیكا، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوون، ئامانجی سەردانەكە باسكرا كە تایبەت بوو بە دوو خاڵ، یەكەمیان چارەسەركردنی كێشەی نێوان سەندیكای ئەندازیاران لەگەڵ ڤێتێرنەری دهۆك سەبارەت بە راوێژنەكردن بە ئەندازیارانی كشتوكاڵ دەربارەی هاوردەكردن و سەرپەرشتیكردنی پەلەوەر، دووەمیان ئاماژە بەوە كرا كە پێویستە هەندێ رێنمایی دەربچێت سەبارەت بە ئەنجامدانی پشكنینی خۆراك لە بازاڕەكان بە تایبەتیش كە جاربەجار هەندێ حاڵەتی ژەهراویبوون یان مەترسیدارتر روودەدات لە ئەنجامی خواردنی هەندێ كەلوپەلی خۆراك، دەربارەی چارەسەری ئەو دوو بابەتە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لە نزیكەوە بەدواداچوون دەكات و ئەو كێشەو داواكاریانە بەپێی رێنمایی تەكنیكی و ئیداری چارەسەر دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/06/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 330 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department