كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:49 AM
وەزیــــــــری كشـــــــــتـــــوكــاڵ: پلانڕێژيیەكانمان بەو ئاراستەیەیە كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكە زێڕینەی ژێرخانی ئابووری

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند: پلانڕێژی وەزارەت بەو ئاراستەیەیە كەرتی كشتوكاڵ لە كوردستان بكرێتە كۆڵەكە زێڕینەی ژێرخانی ئابووری كوردستانەكەمان، جێبەجێكردنی ئەو پلانەش هیمەت و بەشداری هەمەلایەنی حكومەت پەرلەمان و وەزارەتی كشتوكاڵ و هەموو چین و توێژەكانێ پێویستە. وتیشی: گەشەكردنی ئەو كەرتە دەستكەوتی گەورە بە دیدەهێنێت لە سەرووی هەموویانەوە ئابووریەكی بە هێز و ئاسایشی خۆراك و خۆشگوزەرانی میلەتەكەمان مسۆگەر دەكات. ئەمڕۆ(5/8/2019) لە میانی پێشوازی كردنی لە وەفدێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی د. ئاشتی ستار، ئەندامی ئەنحوومەنی سەركردایەتی هاوپەیمانی، وەزیری كشتوكاڵ وێراێ بەخێرهاتن ، وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیاند: پشتیوانی هێزە سیاسیەكانی هەرێم گرنگ و پێویستە بۆ ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم و جێبەجێ كردنی كارنامەی كابینەكە. وەفدەكەی هاوپەیمانی ڕایگەیاند:هەمووان دەزانین بەربەستەكانی بەردەم گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ لە كوردستان زۆرن و ئەركی وەزیر و وەزارەتی كشتوكاڵ زۆر دژوارە، بەو پێیەی هەریەكێك لە وەزارەتەكان چین و توێژێكی كۆمەڵگا چاوەڕوانی لێی هەیە، بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵ لەو وەزارەتانەیە كەتێكرای كۆمەڵگا چاوەڕوانی لێی هەیەو پەیوەستە بەژیانی هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا. وەزیری كشتوكاڵ باسی لەوە كرد كە وەزارەتەكەی پلانیشی هەیە بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمهێنان و پێویستی بازاڕ و بەكاربردن كە لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێ هەنگاوی گرنگ بنرێ بۆ گەشەسەندنی كەرتی كشتوكاڵ تا ئەو ئاستەی خەڵك چاوی لە سەر ئەو كەرتە و قازانجەكانی بەرهەمی كشتوكاڵی بێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 05/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 179 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department