بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە شاندێك كە پێكهاتبوو لە زیاد حوسێن عەبدولكەریم ئەندام پەرلەمانی كوردستان و خاتوو ژیان عەبدولعەزیز راوێژكار لە پەرلەمان بە یاوەریی ژمارەیەك لە بازرگانانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتی رەزگەری و دارستان و پاوان ئامادەی بوو، باس لە پرسی هاوردەكردنی كاڵاو بەروبوومی كشتوكاڵی كرا لە مەرزو دەروازەكانی سەر سنوور لە گەڵ وڵاتانی دەوروبەرن لەم رووەو ئاماژە بە گرفتی رۆتین كرا لە رووی پشكنین لە لایەن كەرەنتینەكانەوە، لە بارەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە، كە ئامانجی سەرەكیی وەزارەت پارێزگاری كردنە لە بەرهەمی خۆماڵی و و هەوڵیش دەدەین كە بەپێی توانا رۆتین لە مەرزو بازگەكان كەمتر بكەینەوە تاكو یارمەتی بازرگان و هاوردەكاران بدرێت تاكو لەم رووەوە زەرەر نەكەن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی