كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
شاندێكی باڵای حكومەتی هەنگاریا و وەزیری كشتوكاڵ پرۆسەی جێبەجێكردنی (5) پڕۆژەی گرنگیی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەرییان لە كوردستان تاوتوێ كرد

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بازرگانیی حكومی هەنگاری و ژووری بازرگانیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان و عێراق و مامۆستایەكی پسپۆڕی زانكۆی كشتوكاڵی و بەڕێوەبەری گشتیی ئەكرۆمیتاڵ، هاوكات بەڕێوەبەرانی گشتی پلان و بەدواداچوون و دارستان و زێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ لە وەزارەت و نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای بەخێرهێنان و سوپاسكردنی حكومەتی هەنگاریا روونی كردەوە كە وەزارەت چەندین پڕۆژەی هەیە بۆ ئەوەی بە هاوكاریی ژووری بازرگانیی و بانكەكانی هەنگاریا جێبەجێ بكەن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگ لەم كۆبوونەوەیەدا گەیشتنە بە رێككەوتن و لێكگەیشتن لەسەر كۆی پڕۆژەكان و دواتر ئامادەكردنی كۆنووس و بەرزكردنەوەی بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رەزامەندی و بە ڵێننامە لە بانكی كوردستانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی دارایی هەرێم، ئینجا چوونە نێو وردەكارییەكان، ئاماژەی بە پڕۆژەكانیش دا كە بریتین لە: *پڕۆژەی بەرهەمەكانی شیر كە پارەی خەمڵێنراو 40 ملیۆن دۆلارە. * پڕۆژەی ماسی كە پارەی خەمڵێنراو 12 ملیۆن دۆلارە. * پڕۆژەی وشترمل كە پارەی خەمڵێنراو 2,5 ملیۆن دۆلارە * پڕۆژەی پەلەوەری تەواوكەر كە پارەی خەمڵێنراو زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلارە. * پڕۆژەی درووستكردنی 18 ساردخانە كە پارەی خەمڵێنراو 7 ملیۆن دۆلارە. دواتر بەڕێوەبەری بازرگانیی حكومی هەنگاری لە بەدواداچوونێكدا روونی كردەوە كە ئەوان وەك گرووپێكی كار هاتوون و گرنگیی ئەو پڕۆژانەشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە، ئاماژەشی بەوە دا كە ئەوان دوای ئاگاداربوون لە توانای ماددی و مانەویی خۆیان دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دەكەن، سەبارەت بە هەر دوو پڕۆژەی شیر و ماسی دووپاتی كردەوە كە ئەوان ئامادەن و لە رووی تەكنیكی و شارەزاییەوە گرفتیان نییە، ئەوانی دیكەش دوای گەیشتن بە وردەكاریی دەستیان پێدەكرێ، دوای گفتوگۆكردن ئامادەبووان بە داتۆشۆ تەواوی نەخشەكانی ئەو پڕۆژانەیان تاوتوێ كرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 753 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department