ئەمڕۆ 19-4-2015 بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەك یەكەم وەزارەت ئامادەكاریی دەكات بۆ بەكارهێنانی سیستەمی ئەلكترۆنیی ، لە میانی كۆبوونەوەیەكی فراواندا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەرپرسانی فەرمانگەكانی وەزارەت لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگان و پسپۆڕو شارەزایان ئامادە بوو، سەرەتا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەم هەنگاوەی بە گرنگ وەسف كردو لەم رووەوە ئاماژەی بەوە كرد كە وەك ئەزموون ئێستا بۆ یەكەم جار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوونی وەزارەت بەكارهێنراو دوای سەركەوتنی ئەزموونەكە بڕیاردەدرێت لەسەر ئاستی وەزارەت بخرێتەگەڕ، چونكە پێویستە ئیش و كاری ئیداری و كاری رۆرژانە بە سیستەم و تەكنیكی تازە رایی بكرێت، داواشی كرد كە هەموو فەرمانگەكان كار بەم سیستەمە بكەن، دواتر بەڕێز رەشاد عومەر حەمەدەمین ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیایSINATEL كە ئەركی دامەزراندنی سیستەمەكەی گرتۆتە ئەستۆ سەرەتا سوپاسی وەزارەتی كرد بۆ ئەو هەماهەنگییەو سەركەوتنی ئەم پڕۆژەیە و پوختەیەكی دەربارەی شێواز وسوودی كاركردنی ئەم سیستەمە بۆ ئامادەبووان باس كرد، ئاماژەی بە میكانیزم و سوودەكانی كرد كە بریتین لە كەمكردنەوەی رۆتین لە بەڕێوەبردنی مامەڵەو ئیش و كاری فەرمانگەو هاووڵاتیان، هەروەها بەهێزكردنی بواری پلاندانان بەپێی پێوەری زانستیی تازەی جیهانی، هاوكات بەدواداچوونی ئەو پرۆژانەی وەزارەت بۆ ئاشنابوون لە ئاستی سەركەوتن و خاڵی لاوازی و كەموكورتییان تاكو راستەوخۆ چارەسەربكرێت، سوودێكی دیكەی ئەم سیستەمە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە هەموو لایەك لەرێگەی راپۆرتەكانیانەوە بەردەوام ئاگایان لە چالاكییەكانیان دەبێت وزانیارییەكانیش لەنێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕدەكەن بە شێوەی روونی و شەفافییەت لەگەڵ كارئاسانیی لە رێكارو هەنگاوەكانی وەزارەت، شایانی باسە ئەم سیستەمە بە هەر سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت و لەمەودوا راهێنان بە فەرمانبەرانی تایبەت لەسەر ئەم سیستەمە دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی