كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:48 AM
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

بەپێی نوسراوی ژمارە 24 لە7/4/2020، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕی (407000000)چوار سەد و حەوت ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی كولە. ئەم بڕە پارەیە بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكان و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕە پارەیەكەیان بۆ تەرخانكراوە و ئاگاداریش كراونەتەوە كە لەكاتی پێویست دەست بە هەڵمەتەكە بكەن. جوتیارانی بەڕێز، ئاگادارین كەلەچەند ناوچەیەك سن هەیە و بەشێكی تر كولە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی تر هەموو رێگایەیەكی گرتۆتەبەر لەپێناو پارێزگاری و برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی لە ئێستادا و بەردەوامیش دەبێت. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 2020/4/9

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 52 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department