بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە د. ئەرسەلان بایز، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان. لە دیدارێکدا کە ئەمڕۆ ٨ ــ ۹ ــ ۲۰۱۹ لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوەچوو، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمان پیرۆزبایی لە بێگەرد تاڵەبانی، کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم و پشتیوانی خۆی دەربری بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک، هەروەک هیوا خواست كە خاتوو بێگەر بتوانێت لەو پێگەیە خزمەتی هاوڵاتیان بكات وەك چۆن لەبەرپرسیارتییەکانی پێشووی خزمەتی دیار و بەرچاوی بەرژەوەندی گشتی كردووە. لای خۆیشیەوە وەزیری كشتوكاڵ وێڕای بەخێرهێنان و سوپاسگوزاری لە پای پیرۆزبایی و سەردانەکەی، کورتەیەکی لەبارەی پلانی وەزارەکەی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەربەست و ئاستەنگەکانی ڕێگای ئەو گەشەپێدانە خستەڕوو، هەروەک دووپاتیکردەوە کە سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەو ئاراستەیەیە گرنگی پێویست بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت و بکرێتە سەرچاوەیەکی هەرە گرنگی ژێرخانی ئابووری هەرێمەکە. ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو هەواڵێكی بۆ ئەوەیە بتوانێت لە جێگەی ئەو متمانەیە بێت كە پێی سپێردراوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی