لە دیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندێكی حكومەتی توركیا بە سەرۆكایەتیی ساڵح بێگ جێگری قونسڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، باس لە هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرا بە تایبەتیش لە رووی ئابووری و كشتوكاڵەوە، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە سەردانەكەی ئەم دواییەی خۆی بۆ توركیا و ئامادەبوونی لە كردنەوەی پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە شاری ( قۆنیا) كرد و لەم رووەوە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو دەیویست وەک وەزێرێکی کورد وتەکەی خۆی بە زمانی کوردی پێشکەش بکات، بەڵام رێگەی پێ نەدراوە كە ئەمەش نیگەرانی لای ئەو دروستكردووە، دواتر لەلایەن حكومەتی توركیاوە داوای لێبووردنی لێكرا، لەم سۆنگەوە ساڵح بێگ جێگری قونسڵی توركی لە هەرێمی كوردستان ئەویش نیگەرانیی خۆی بۆ ئەم هەڵوێستە راگەیاندو دووپاتی كردەوە كە ئەمە هەڵوێستی شەخسیی بەڕێوەبەری كردنەوەی پێشانگاكەی قۆنیا بووەو گوزارشت لە راو بۆچوونی حكومەتی توركیا ناكات، لە تەوەرێكی دیكەدا جەختكرایەوە لەسەر وەبەرهێنانی كۆمپانیا توركییەكان لە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ بە رەچاوكردنی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی كە لەنێوان حكومەتی توركیاو هەرێمی كوردستاندا هەیە، هەردوولاش هیوایان خواست كە ئەم هاوكاری و هەماهەنگییە زیاتر پەرەبسێنێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی