كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:52 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی فەرەنسی تاوتۆی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە بواری بەرهەمەكانی شیردا دەكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە جۆن فرانسوا میگابی راوێژكاری ئابووری لە كونسوڵخانەی فەرەنسی لە هەرێمی كوردستان و شاندێك كە لە ژمارەیەك بەڕێوەبەرو نوێنەرانی كۆمپانیای فەرەنسی پێكهاتبوو، لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوو، ئامانجی ئەو سەردانە روون كرایەوە كە بریتی بوو لە پڕۆژەی بەخێوكردنی مانگاو بەرهەمهێنانی شیر لە هەرێمی كوردستان لەرێی وەبەرهێنانەوە ئەنجام بدرێت، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خۆشحاڵی خۆی و پشتگیریی تەواوی بۆ ئەم پڕۆژەیە دووپاتكردەوە و پێشنیارێكی دیكەشی خستە بەردەم شاندی كۆمپانیاكان كە ئەگەر بە رێگایەكی دیكە ئەم كارە بكەن كە بریتییە لەوەی ئەو كۆمپانیایانە چەند مانگایەك بەسەر جووتیاراندا دابەش بكەن و بە پێی گرێبەست رۆژانە بەرهەمی شیرەكانیان لێ وەربگرن و ئەوان لەرێی كارگەی شیرەوە بەرهەمی ماست و پەنیر و جۆرەكانی دیكەی لێ درووست بكەن وەزارەتیش چاودێریی پرۆسەكە بكات، لەم بارەوە بەڕێز عەبدولستار مەجید تەواوی ئامادەیی خۆی بۆ ئاسانكاری و سەرخستنی ئەم بیرۆكەیە خستەڕوو، جەختیشی لەوە كردەوە كە لە هەرێمی كوردستان پێویستی زۆرمان بەم جۆرە پڕۆژانە هەیە تاكو بتوانین زیاتر خزمەت بە جووتیاران بكەین.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/04/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 434 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department