بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە شێخ جەمال كرپچینەیی جووتیاری نموونەیی ناحیەی سەنگاو و مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە، لە دیدارێكدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە جووتیاری ناوبراو كرد بۆ ئەو هەوڵ و تەقەلایەی كە بەردەوام دەیدات لەپێناو پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی لەرووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە و خزمەتكردن بە خەڵكی ناوچەكە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەم هەوڵانە كاریگەریی راستەوخۆیان دەبێت بۆ سەر چاككردن و پاكڕاگرتنی ژینگە، لەم سۆنگەوە دەستخۆشی لە رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە كرد كە لە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بەرامبەر بە گرنگیدان بە ژینگەی ناوچەكە رۆڵی بەرچاوی هەیە، لەلای خۆیانەو هەردوو میوان سوپاسی وەزیریان كرد كە بەردەوامە لە پێشخستنی كشتوكاڵ و بوارە جیاجیاكانی دیكەی ئەم كەرتە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی