كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:53 AM
مانگی دادێ پەیمانگەی ئەمریكی – كوردی بۆ توێژینەوەی ئابووری دیدارێكی كشتوكاڵی لە سلێمانی سازدەكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە خاتوو تارا شوانی سەرۆكی پەیمانگەی ئەمریكی – كوردی بۆ توێژینەوەی ئابووری و بیلال سەعید بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە پەیمانگەكە، لە دیدارەكەدا باس لە دیداری كشتوكاڵی كرا كە پەیمانگەكە لە رۆژی 11-2-2017 لە شاری سلێمانی سازی دەكات، تەئكیدیش لەوە كرایەوە كە ئەم دیدارە تایبەت دەبێت بە دوو پەنێڵ دەربارەی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی و ئاسایشی خۆراك دەكات و بە هەماهەنگیی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، هاوكات ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆو پسپۆڕو شارەزاو بزنسمان و پەیوەندیداران بە بواری كشتوكاڵ و ئابووری تێیدا ئامادەدەبن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 830 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department