بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە خاتوو نەجات محەمەد عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە دیدارەكەدا وێڕای بەخێرهێنان باس لە هاوكاریكردنی وەزارەت كرا بۆ ئەنجامدانی هەندێ پڕۆژە لە دەڤەری ئامێدیی پارێزگای دهۆك، لەم بارەوە خاتوو نەجات محەمەد عەبدوڵا داواكارییەكی خستە بەردەم وەزیر كە بریتی بوو لە ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی ئاودێری لە گوندێكی قەزای ئامێدی كە خزمەت بە جووتیارانی ناوچەكە بكات و ببێتە هۆی بووژاندنەوەی ژینگە، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەیی وەزارەتی خستەڕوو بۆ هاوكاریكردن و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی پێویست.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی