كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:47 AM
هەرێم داوا لە چین دەكات لە سێ بواردا وەبەرهێنان بكەن

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم بەتایبەتیش وەزارەتی كشتوكاڵ زەمینەی پێویستیان ڕەخساندووە بۆ بەشداریی كۆمپانیا بیانیەكان لە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و دڵنیایش دەدەن لە پاراستنی مافەكانی كۆمپانیا بیانییەكان. لە میانی پێشوازی كردنی لە كونسوڵی چین لە هەولێر و وەفدێكی كونسوڵخانەكە كە ئەمرۆ(31/7/2019) سەردانی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانیان كرد. وێرای پیرۆز بایی كردن لە وەزیری نوێی كشتوكاڵ، كونسوڵی چین رایگەیاند:حكومەت وگەلی چین دەیانەوێ ئەو پەیوەندییە مێژووییەی لە گەڵ گەلی كوردستان هەیانە بە هەماهەنگی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغێكی تریش بیبەنە پێشەوە. وتیشی لە وڵاتی ئێمەدا كشتوكاڵ گرنگی زۆری پێ دەدرێت و سەركەوتوو بووین لە پەرەپێدانی ئەو كەرتەدا بەو پێیەی ئێستا دەتوانیین خۆراكی پێویست بۆ گەلی چین دابین بكەین، هەربۆیە لەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم دا یەكەم سەردانمان بۆ لای وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بووە و دواتر سەردانی دامەزراوەكانی تر دەكەین. هەروەك كورتە باسێكی لە بارەی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان وڵاتەكەی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لە گەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باس كردو هیوای خواست پێكەوە پەرە بەو هاوكاری هەماهەنگیانە بدەن. خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، وێرای بەخێرهاتنی وەفدەكە سوپاسی هەوڵەكانی حكومەت و گەلی چین و ستافی كونسوڵخانەكەی كرد لە پای پەرۆشیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و ئەوهاوكاری هەماهەنگیانەی كردوویانە لە ڕەخساندنی چەندین دەرفەتی پەرەپێدانی توانای مرۆیی كادیرانی وەزارەت لە لایەن حكومەتی چینەوە. هەروەها بەوەفدەكەی چینی ڕاگەیاند كە وەزارەتی كشتوكاڵ هەموو دەرگاكان بۆ كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی وڵاتی چین دەكاتەوە و هەرجۆرە هاوكاری و كارئاسانییەك پێشكەش دەكات كە پێویست بێت بۆ بەشداریكردنی چینیەكان لە وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا. وتیشی: دەمانەوێ سەرنجی كۆمپانیاو و سەرمایەدارانی چین ڕابكێشین بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان لە سێ بواری زۆر گرنگدا دەست بكەن بە وەبەرهێنان كە بریتین لە: پیشەسازییەكانی ڕستن وچنین ، پێستەسازی، پیشەسازی خۆراكی. ئەمەش بە هۆی زۆری و هەرزانی كەرەستەی خاوی ئەو جۆرە پیشە سازییانە لە ناوچەكەمان. هەر لە میانەی دانیشتنەكەدا وەزیری كشتوكاڵ داوای لە كونسوڵی چین كرد لە بواری وەبەر هێنان دا تەنیا ڕەچاوی رووبەرو ژمارەی دانیشتوانی هەرێمەكە نەكەن، بەڵكو دۆخی ئاسایش و ئۆقرەیی كوردستان و هەڵكەوتەی جوگرافی هەرێمەكەشمان لە بەر چاوبگرن كە كەوتووتە ناوەراستی چەندین وڵاتی بە كاربەر. هەروەك هیوای خواست بەشێك لە هەماهەنگییەكانی هەردوولا تەرخان بكرێت بۆ سوود وەرگرتنی كوردستان لە ئەزموونی چین لە بواری دروستكردنی بەنداو و كەناڵی ئاودێری . وەفدەكەی چین سوپاسی دەستپێشخەری و پێشنیازەكانی وەزیری كشتوكاڵیان كرد. هەردوولاش میكانیزمێكیان دەست نیشانكرد بۆ گفتوگۆی زیاتر لە بارەی پرۆژە وپێشنیارەكان، بۆ ئەوەی لە داهاتوو بە وردەكارییەوە ئەو مەسەڵانە تاوتوێ بكرێن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 31/07/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 126 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department