دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ پێنج شەممە بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەك وەزیری نوێی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو لەدیوانی وەزارەت دەست بەكار بوو , لەڕێوڕەسمی دەست بەكاربوونەكەدا , كە سەرجەم بەڕێوبەرگشتیەكان وڕاوێژكاران ئامادە بوون, سەرەتا دكتۆر غازی فایەق حاجی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت بە وەكالەت بەناوی خۆی وسەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت بەخێرهاتنی وەزیری نوێی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاوی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئیش وكارەكانی بۆ خواست , دواتر پوختەیەكی دەربارەی كارنامەی وەزارەت لەكابینەی پێشوو باس كرد , دواتر بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی دەست خۆشی لەوەزیرەكانی پێشوو وڕاوێژكاران وبەڕێوەبەرە گشتیەكان وفەرمانبەران كرد , كەلەم ماوەیەدا خزمەتیان كردووە , دوپاتیشی كردەوە كە لە ئەركی خۆی وەك وەزیر لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆ بەدواداچونی پرۆژەكان وچارەسەركردنی ئەوكێشانەی دێنە بەردەم وەزارەت ودام ودەزگاكانی , بەهاوكاری بەرپرس و كارمەندانی وەزارەت, ڕوونیشی كردەوە كە لە ستراتیژیەتی كابینەی نۆیەمدا كەرتی كشتوكاڵ لە پلەی دووەم دێت لە دوای كەرتی نەوت , كەپێویستە بایەخی زیاتری پێبدرێت پرۆسەی ئاڵ وگۆڕكردنی پۆستی وەزارەتەكان بەسەرپەرشتی لیژنەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە چوو كە پێك هاتبوو لە بەڕێزان شەعبان شەعبان حالی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وە ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
|