بایەخدان بە سامانی ماسی یەكێكە لە پلان و بەرنامەكانی بەردەوامی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەو واتایەی كە ئەم سامانە داهاتێكی دیاریكراوی نیشتمانی و ژینگەیی پێكدێنێت و سوود بە خاوەن پڕۆژەكان و ئابووریی وڵات دەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەو لەم وەرزەدا بەمەبەستی زۆركردنی ئەو سامانە لەنێو دەریاچەو بەنداوەكاندا، وەزارەت لەچوارچێوەی بەرنامەیەكدا بە هەزاران پەنجە ماسی بە پێی بەرنامەیەكی دیاریكراودا دەخاتە نێو دەریاچەو بەنداوەكانەوە، لەم سۆنگەیەوە بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەری ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەرپرسانی ڤێتێرنەری 12 هەزارو 500 پەنجە ماسی و 100 كیلۆ ئالیكی تایبەت بە ماسیی جۆری كاربی خستە نێو بەنداوی دێگەڵەوە، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كۆیەی كردو لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی بەڕێز چاپووك عومەر مستەفاو سەربەست فەقێ سەعید بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قەزاكە و سەرۆكانی بەش و هۆبەكانی كشتوكاڵی باسیان لەم پرۆسەیەو كێشەو گرفتەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەریی ناوچەكە كرد و لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە بەدواداچوونی كێشەو گرفتەكاندا ئاماژەی بەوە كرد كە كۆیە ناوچەیەكی گرنگ و فراوانی كشتوكاڵییە و پێویستە بەپێی توانا هەوڵی چارەسەركردنیان بدرێت، لەپاشاندا بە یاوەریی قایمقامی كۆیەو بەرپرسانی دیكەی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری لە هەڵمەتێكی هاوشێوەدا 12 هەزارو 500 پەنجە ماسیی دیكەو 100 كیلۆ ئالیكیان خستە نێو بەنداوی حەمامۆكەوە، شایانی باسە ئەم ماسییانە تەمەنیان سێ مانگەو لە هەڵهێنەری ماسیی عەنكاوە بەخێوكراون و لە كۆی 358 هەزار پەنجە ماسییدایە كە لەم شوێنە بەرهەمهێنراون و بەردەوام بەسەر پڕۆژەكانی بەخێوكردنی ماسیی خاوەن پڕۆژەكان بە نرخێكی رەمزی كە دەكاتە تەنیا 25 دینار بۆ هەر پەنجە ماسییەك دابەش دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی