كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:54 AM
لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا .. دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ هاوسەنگیی نرخ لەنێوان پڕۆژەكانی پەلەوەڕو هاووڵاتیان

لەپێناو رێكخستنی بازاڕو بەرهەمهێنانی پەلەوەڕ لە هەرێمی كوردستان و دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاوی هاوسەنگیی بەرهەم و نرخ، بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی سلێمانی و خاوەن هەڵهێنەر و پڕۆژە و كۆمپانیا گەورەكانی پەلەوەڕو كۆمەڵەی بەخێوكردنی پەلەوەڕ كۆبوونەوەیەكی فراوان لە دیوانی وەزارەت سازكرا. دوای گفتوگۆكردنی تێروتەسەل لەسەر پیشەسازیی پەلەوەڕ كە لە زنجیرەیەك پێكدێت وەك مریشكی باپیرانەو دایكانە و هەڵهێنەرەكان و پڕۆژەكانی مریشكی بەخێوكردن و كوشتارگەو كارگەی ئالیك، بە چاك زانرا كە نرخی كڕینی جوجكە لە هەڵهێنەرەكانەوە لە 60 سەنتەوە بكرێت بە 50 سەنت بۆ خاوەن پڕۆژەكان و لەم رۆژانەشدا كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ خاوەن كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئالیك سازدەدرێت، بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیك كە لە ئێستادا هەموو پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی مریشك 75% پشت بە ئالیك دەبەستێ كە ئەمەش بۆ خاوەن پڕۆژەكان گران رادەوستێ، بۆیە ئەگەر نرخەكەی دابەزێت نە خاوەن كێڵگەكان و نە بەكاربەران زەرەرمەند نابن، بەڵام لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی نرخ ئەو كاتە میكانیزمێك دادەنرێت بۆ رێكخستنی هەناردەی خۆماڵی بۆ دەرەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 906 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department