كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:44 AM
لە هەرێمی كوردستان.. هەڵمەتی نیشتمانیی پاككردنەوەی دارستانەكان دەستی پێكرد

ئەمڕۆ یەك شەممە 7-6-2015 بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم وەزیری هەرێم بۆكاروباری ژینگە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت و بەڕێوەبەرانی گشتی و ژمارەیەكی زۆری كارمەندو فەرمانبەرانی وەزارەت، لە بەشی دارستانی كەسنەزان لە هەولێر هەڵمەتی نیشتمانی پاككردنەوەی دارستانەكان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد كە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باخداری و دارستان و لەوەڕگاكان سەرپەرشتی دەكات، سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە وەزیری هەرێم بۆكاروباری ژینگە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ و میدیاكان روونی كردەوە كە ئەم هەڵمەتە بە هەنگاوێكی گرنگی پاراستنی سامانی دارستان و ژینگە دەژمێردرێت، هاوكات هەوڵێكی جیددیە بۆ پارێزگاری كردن لە رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە كە لەم وەرزەدا رووبەرێكی زۆری دارستان و پاوانەكان دەگرێتەوەو زیانێكی زۆر بە ژینگەو ئەم سامانە سروشتییە دەگەیەنێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئەم هەڵمەتە بە توانای كارمەندان و فەرمانبەرانی دامودەزگاو فەرمانگەكانی وەزارەت و خێرخوازان و هاووڵاتیانی دڵسۆز ئەنجام دەدرێت و لەبەر ئەوەی كە قەیرانی دارایی لە ئارادایە، بۆیە تا ئێستا رەزامەندی نەدراوە بە تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتەو بەكرێگرتنی كرێكار بۆ پاككردنەوەی دارستان و پاوانەكان، داواشی لە میدیاكان كرد كە لە ئاست بەرپرسیارێتیی ئەم هەڵمەتەدا بن و لە رووی راگەیاندنەوە بەشداری بكەن لە زیاتر بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی لە نێو هاووڵاتیان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە گرنگیی هەڵمەتەكە و گەیاندنی پەیامەكە بە شێوەیەكی دروست و پێكانی ئامانجە سەرەكییەكە كە بریتییە لە پارێزگاری كردن لەم سامانە سروشتییە، شایانی باسە هەڵمەتی نیشتمانی پاككردنەوەی دارستانەكان سەرجەم پارێزگاو شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 2816 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department