ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی هەولێر، پڕۆژەیەکی بەخێو کردنی هەنگ و هۆڵێکی تایبەت بە ڕاهێنان کرایەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی UNIDO بنیاد نراون. بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بە وتارێک لە رێگەى نوێنەرییانەوە بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوەکاندا کرد و تێیدا دەستخۆشى لە ریکخراوەکە کرد لە بەرامبەر ئەو دوو پرۆژەیە و ژمارەیەک پرۆژەى تر کە لە ماوەى ئەمساڵدا لە لایەن ئەو رێکخراوەوە لە کوردستان ئەنجامیان داوە لە بوارى کشتوکاڵ دا کە بریتى بوون لە چەندین خولى مەشق و راهێنانى کشتوکاڵى و ژمارەیەک پرۆژەى بچووکى وەبەرهێنانى تاکە کەسى و گروپ لە بوارى کشتوکاڵ دا. هەروەک هیواى خواست کە UNIDO هەوڵ بدات لە چوارچێوەى پرۆگرامى فریاگوزارى دانیشتوانى ئەو ناوچانەى بەهۆى کاریگەرى جەنگەوە زەرەر مەند بوون، هاوکارى زیاترى جووتیاران بکات، بەو پێیەى جووتیارانى هەرێم هێشتا باجى ئەو جەنگە یەک لەدواى یەکانە دەدەن کە رژێمە فەرمانڕەوانى عیراق دژ بە خەڵکى کوردستان بەرپایان کردووە. هەروەها بانگهێشتى بەرپرسانى ڕیکخراوەکەى کرد بۆ دیوانى وەزارەتى کشتوکاڵ بە مەبەستى گفتوگۆکردن لە بارەى میکانیزمى گونجاو بۆ هەماهەنگى وەزارەت لەگەڵ رێکخراوەکە و پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ وەفدى رێکخراوەکە بە سەرۆکایەتى (واتیلێت بینۆێت) سەردانى وەزیرى کشتوکاڵیان کرد و لە دیدارێکدا وەزیرى کشتوکاڵ و نوێنەری UNIDO گفتوگۆیان کرد لەبارەی کاروبار و پڕۆژەکانی ڕکخراوەکە لە هەرێمی کوردستان. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو وێراى دەستخۆشی کردن لە بەرامبەر ئەو پڕۆژانەی هەیانە لە کوردستان لە بواری کشتوکاڵ، داوای کرد هەوڵ بدەن هەرچی زیاتری جووتیارانی کوردستان لە پڕۆژەکانیان سوودمەند بکەن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی