بە ئامادەبوونی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت رێوڕەسمی واژۆكردنی نوێكردنەوەی گرێبەستی پڕۆژەی پەلەوەڕی بەدەلیا كە خاوەنەكەی عەبدولكەریم تەمۆیە بەڕێوەچوو، لە میانی رێوڕەسمەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە وەزارەت سوورە لەسەر بایەخدان و پشتیوانی كردن لە بەرهەمی ناوخۆی پەلەوەڕ لە هێلكەو مریشك و گۆشت و بەروبوومەكانی دیكەی كشتوكاڵ، شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە كاردەكات بۆ زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆی هێلكەو مریشك كە لە ئێستادا رۆژانە 1500-2000 كارتۆن هێلكە بەرهەم دێنێت، و بە نیازە لە داهاتووشدا بگاتە نزیكەی 4000 كارتۆن لە رۆژێكدا، ئەمە وێڕای بەرهەمهێنانی مریشك كە كێشەكەی لە 2 كیلۆ زیاتر نەبێت بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت، زانراویشە كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەمیشە لە روانگەی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی هاووڵاتیانی كوردستان بەرنامە و پلان بۆ پێشخستنی پەلەوەڕ و سێكتەرەكانی دیكەی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و بەپێی تواناو دەرفەت داڕشتووە، چونكە هەنگاوێكە بۆ هاندانی كەرتی تایبەت و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ كە بنەمایەكی گرنگی ئابووری و پەرەپێدانە لە هەرێمی كوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی