بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرەگشتییەكانی وەزارەت و ئافرەتانی فەرمانبەر، لە دیوانی وەزارەت و لە یادی 8ی ئادار رۆژی جیهانیی ئافرەتان رێوڕەسمێك بەڕێوەچوو، سەرەتاوەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی لە ئافرەتانی جیهان و ئافرەتانی كوردستان و بە تایبەتیش ئافرەتانی فەرمانبەر كردو بە كورتی هەلومەرج و سەرهەڵدانی ئەو یادەی بۆ ئامادەبووان باسكرد و گوتی: سەرەتای سەرهەڵدانی یادكردنەوەی ئەم رۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مانگرتنەی كە ئافرەتانی نیۆیۆرك لە ئەمریكا لە ساڵی 1856 رێكیان خست و ژمارەیەكی زۆریان رژانە شەقامەكانی ئەو شارەو داوای چاككردنی مامەڵەكردنی نامرۆڤایەتییەكانی خاوەن كارگەكان و رەوشی ژیان و گوزەرانیان دەكرد لە كەمكردنەوەی سەعاتەكانی كاركردن و دابینكردنی مووچەیەكی شیاو، ئاماژەشی بەوەكرد كە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1977 بڕیارێكی دەركرد و داوای لە دەوڵەتانی جیهان كرد كە رۆژێك بۆ ئاهەنگێڕان بە رۆژی ئافرەتان تەرخان بكەن، ئەوە بوو كە هەموو دەوڵەتان رۆژی 8ی ئاداری هەموو ساڵێكیان بۆ ئەم یادكردنەوە تەرخان كرد، دواتر ئەو رۆژە بوو بە هێمای خەبات و داواكردنی مافەكانی ئافرەتان و ئاوڕدانەوە لە گوزەرانی ژیانیان. هەروەها گوتی: ئێمەش لە كوردستان كاتێ یادی ئەو رۆژە دەكەینەوە پێویستە بەر لەمە ئاماژەیەك بە رێزو پێگەی ئافرەت بكەین لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا كە زۆر بە ڕێزو پێزانینەوە چ لە سورەتەكانی قورئانی پیرۆز یان لە فەرموودەكانی پێغەمبەر(دخ) هاتووە كە گشت ماف و ئەركەكانی دەست نیشان كردووە و پیاوانی راسپاردووە كە ئەو پەڕی رێزیان لێ بگیرێت و نەچەوسێنرێنەوە و توندوتیژی و ستەمیان بەرامبەر نەكرێت. بەم بۆنەیەوە ئاماژەی بە خۆڕاگریی ئافرەتانی كوردستان كرد لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە كە هەم وەك براو ڕۆڵەو هاوسەرەكانیان لە شەڕی بەرگریدان دژ بە تیرۆریستانی داعش، داواشی لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد كە بە كردەنی بایەخ بە ماف و ئەركەكانی ئافرەتان بدەن و بەردەوام لەپێناو بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازەكان و خزمەتكردنی زیاتری ئەو توێژە گرنگەی كۆمەڵگە بەردەوام بن، لە درێژەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە كە لە كوردستانی خۆشماندا و بە تایبەتی دوای راپەڕین و بە درێژایی كابینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین بڕیارو یاسا لە پەرلەمانی كوردستانەوە سەبارەت بە چاودێریكردنی مافەكانی ئافرەتان دەرچووەو ئافرەتان بەشدارییەكی كاریگەرییان لە سەرجەم جومگەكانی ژیانی ئیداری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریی بۆ دابین كراوە.ئەمەو لە كۆتاییدا دیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی